لە هەرێمی بەستای شڕنەخ لە دەڤەرێکی دیکە ئاگر کەوتەوە
لە هەرێمی بەستای شڕنەخ لە دەڤەرێکی دیکە ئاگر کەوتەوە.
لە هەرێمی بەستای شڕنەخ لە دەڤەرێکی دیکە ئاگر کەوتەوە.
لە دەڤەری قورتا خانێی ناوچەی بەستای شڕنەخ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر کەوتەوە. بە بیانوی (هەرێمی ئەمنیە) سەربازانی تورک رێگەیان نەدا هاوڵاتیان ئاگرەکە بکوژێننەوە.
بەر لە ٥ رۆژ هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەرزاییەکانی گوندی مێهرینی بەستای شڕنەخیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ئاگر کەوتەوە و باسی ئەوە دەکرێت ئاگرەکە ٥ رۆژە بەردەوامە و رێگە نادرێت کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە.
ف.ق