لە مەتینا داگیرکەرێک سزادرا

هێزەکانی گەریلا لەدژی داگیرکەران لە هەرێمی مەتینا چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابوردا لە هەرێمی مەتینا:

٢٧ی ئاب کاتژمێر ١٤:٣٠ هێزەکانمان لە گردی شەهید چیا لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا لانیکەم داگیرکەرێک سزادرا.

لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی سوری وەرخەلێ لە هەرێمی ئاڤاشین:

٢٦ی ئاب و ٢٧ی ئاب داگیرکەران بناری گردی سوریان بۆردومان کرد و دواتر ویستیان پێشڕەویی بکەن. لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا لە گردی سور داگیرکەران نە ناچاری کشانەوە.

٢٧ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٢:٠٠ و ٢٣:٤٠ و ٢٨ی ئاب کاتژمێر ٠٧:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی بە گازی ژەهراوی و تەقەمەنی بۆردومان کرد.

جموجوڵی درۆنەکان و فڕۆکەی چاودێری لەسەر ئاسمانی ناوچەکە بەردەوامە.

لەنێوان ٢٤ و ٢٧ی ئابدا بارەگاکانی سەر سنور، گۆڕەپانی ئەشکەوتی بریندارانی هەرێمی زاپیان تۆپباران کرد. ٢٧ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٣:٠٠ و ١٣:٢٠ ئەشکەوتی برینداران بە فڕۆکە بۆردومانکرا. بەوهۆیەوە لە دارستانەکانی ناوچەکە ئاگر کەوتەوە.

٢٧ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٩:٣٠ و ٢٢:٣٠ جموجوڵی هەلیکۆپتەرەکان لەسەر گردی سور، گردی سپی، گردی سلێمان، مەرڤانۆس، تابوری عەرەبانی هەرێمی ئاڤاشین بەردەوام بوو. هەروەها ستوتێ، گردی شەهید رزگار، گردی شەهید عەلی و دەوروبەری وەرخەلێ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکران.

٢٧ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٣٠ و ٠٠:٠٠ هەلیکۆپتەرەکان بەسەر ئاسمانی گۆڕەپانی قاشورای مەتینا دەستیان بە جووڵە کرد. لە هەمانکاتدا گوندەکانی دێشیشێ، دەرارێ، کێستە و سەرەروی سەر بە ناحیەی کانی ماسێی ناوچەی ئامێدی و گردی کۆردینە، گردی ئازاد، قەڵای قومری لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکران.

٢٧ی ئاب کاتژمێر ١٢:٠٠ گوندی شیێی سەر بە ناحیەی دینارتێی ئاکرێ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.

ف.ق