لە نەورۆزی ئامەد پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیرا
لە ئامەد لە ئامەد زیاتر لە ١٠ هەزار کەس چووونە گۆڕەپانی نەورۆز و جۆش و خرۆش ساتە بە سات زیاد دەکات. پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکە شەکێنرایەوە
لە ئامەد لە ئامەد زیاتر لە ١٠ هەزار کەس چووونە گۆڕەپانی نەورۆز و جۆش و خرۆش ساتە بە سات زیاد دەکات. پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکە شەکێنرایەوە
ئاهەنگی نەورۆز لە پارکی نەورۆز لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد ئەنجام دەدرێت.
بۆ ئاهەنگی نەورۆزکە بە دروشمی 'ڕێبەرێتی ئازاد کۆمەڵگەی دیموکراتیک' و 'کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی' ئەنجام دەدرێت، لە بەرەبەیانی لە شارەکە، ناوچە، شارۆچکە، گوندەکانی دەوربەری بە هەزران کەس بە ڕێکەوتن.
جۆش و خرۆش لە چوارلای شارەکە بڵابووتەوە و بە ١٠یان هەزار کەس بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز چوون.
چوونە گۆڕەپانی نەورۆز لە ٦ خاڵی پشکنینەوە بەردەوامە. گەنجان لە چەندین خاڵەوە بە کاروان چوونە گۆڕەپانی نەورۆز. چەندین دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "زیندانیانی سیاسی شکۆمانن" بەرزکرایەوە.
ژنان بە جل و بەرگی کوردی، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕێپێوانیان کرد. لە ٧ ساڵ تاوەکو ٧٠ ساڵ لە هەموو تەمەنەکان گەل بەشداری ئاهەنگەکە بوو. دایکانی ئاشتی بە دروشمی "بژی نەورۆز، بکی ئاشتی" چوونە گۆڕەپانی نەورۆز. گەنجان لەگەڵ دایکان ڕێپێوانیان کرد و دروشمی "بژی دایکانی ئاشتی" بەرزکرایەوە.
لە دەروازەکان چەندین هاووڵاتی لە چاوەڕوانی تێپەڕینن بۆ گۆڕەپانەکە. لە هەندێک خاڵی پشکنینی پۆلیس دەستیان بەسەر ڕەنگەکانی سەوز، سوور، زەرد گرت. ئەمەش ڕێگەی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین کردەوە.
بە دەیان هەزار کەس چوونە گۆڕەپانی بە دەهۆڵ و زوڕنا و گۆرانی کوردی هەڵدەپەڕن.
پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکە دەشەکێنرێتەوە و جۆش و خرۆش لە گۆڕەپانەکە تا دێت زیاتر دەبێت.