لە سلێمانی هەوڵی تیرۆرکردنی هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان دەدرێت
چەکدارێکی نەناسراو لە شاری سلێمانی هەوڵی تیرۆرکردنی هاوڵاتییەکی خەڵکی باکوری کوردستان دەدات و بە دەمانچە برینداری دەکات، گومان هەیە ئەو چەکدارە میتی تورک بێت.
چەکدارێکی نەناسراو لە شاری سلێمانی هەوڵی تیرۆرکردنی هاوڵاتییەکی خەڵکی باکوری کوردستان دەدات و بە دەمانچە برینداری دەکات، گومان هەیە ئەو چەکدارە میتی تورک بێت.
چەکدارێکی نەناسراو لە شاری سلێمانی هەوڵی تیرۆرکردنی هاوڵاتییەکی خەڵکی باکوری کوردستان دەدات و بە دەمانچە برینداری دەکات، هاوڵاتییەکە کارمەندی کۆمپانیایەکی گواستنەوەیە و بەگوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان تەندروستی جێگیرە، ڕێکخراوی میزۆپۆتامیای تایبەت بە کرێکارانی باکووری کوردستانیش ڕووداوەکە بە “ڕووداوێکی سیاسیی ناودەبات”.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەنابەرێکی باکووری کوردستان لە شاری سلێمانی بەناوی فەرهاد بارش قۆندوو، کە کارمەند بووە لە کۆمپانیای ‘جان دیاربەکر’ی گواستنەوە و گەیاندن، لە ئۆفیسی کۆمپانیاکە لە گەڕەکی شەکرەکەی شاری سلێمانی ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە و فیشەکێک بەر ملی دەکەوێت و برین
هاوڕێیانی فەرهاد کە بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز قسەیان کردوە ئاماژەوە بەوە دەکەن کە فەرهاد بەیانی زوو دەچێت ئۆفیسی کۆمپانیای جان دیاربکەر بکاتەوە، دەبینێت کەسێک لەبەردەم ئۆفیسەکە ڕاوەستاوە، پاش ئەوەی فەرهاد ئۆفیسەکە دەکاتەوە، ئەو کەسە دەچێتە ناو ئۆفیسی کۆمپانیاکە و بە دەمانچە فیشەکێک دەنێت بە فەرهادەوە، لەوکاتەدا فەرهاد سەری لادەبات و فیشەکەکە بەر ملی دەکەوێت.
بەگوێرەی شاهیدحاڵەکان ئەو کەسەی هەوڵی تیرۆرکردنەکەی ئەنجامداوە کڵاوی لەسەر کردووە و دەمامکی بەستووە و چاویلکەی لەچاوکردووە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە، هاوڕێکانی فەرهادیش دەڵێن، فەرهاد ئەو کەسە ناناسێت و هیچ کێشەیەکی شەخسیشی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە و هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەو کەسەشدا نەبووە و بەهیچ شێوەیەکیش نایناسێت.
دوای ڕووداوەکە فەرهاد دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە، بەگوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکییەکانیش مەترسیی لەسەر ژیانی نەماوە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە.
فەرهاد بارش قۆندوو، تەمەنی ٣٣ ساڵە و لەدایکبووی شارۆچکەی سیڤەرەکی سەر بە پارێزگای رووحای باکوری کوردستانە، ماوەی چوار ساڵە پەنابەری هەرێمی کوردستان بووە و لە سلێمانی دادەنیشێت.
ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە کرێکارانی باکوری کوردستان لە شاری سلێمانی، تەقەکردن لەو هاوڵاتییە بە “ڕووداوێکی سیاسیی” ناودەبات و دەڵێن “لەلایەن هەواڵگریی تورکیاوە هەڕەشەمان لەسەر هەیە”.