لە سنوورى شارى بانە دوو کۆڵبەر بە دەستڕێژى هێزەکانی رژێمی ئێران، برینداربوون

لە سنوورى شارى بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو کۆڵبەر بە دەستڕێژى هێزەکانی رژێمی ئێران، برینداربوون.

ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز رایگەیاند، ڕۆژى سێشەممە ٣١ ى ئابى ٢٠٢١، هێزەکانی رژێمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵى سەر بە شارى بانەی پارێزگاى سنە، دەستڕێژى ڕاستەوخۆیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە سەختى برینداربوون.

  لەبارەى ناسنامەیى بریندارەکان، کۆڵبەرنیوز ئاماژەى بەوەشکردووە، یەکێک لە بریندارەکان ناوى ‘بەهمەن کریم پەناهـ’ە و خەڵکی ئارمەردەی سنورى شارى بانەیە، بریندارى دووەمیش ناوى ئارمان ڕەسوڵیە و  خەڵکی بۆکانە.

بەپێی زانیاریەکان هەردوو کۆڵبەرەکە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە شاری بانە لەژێر چاودێری پزیشکەکاندان.

ف.ق