لە ئەنجامی بۆردومانەکەی شەوی ڕابردووی قەندیل، چوار کەس برینداربوون و سێ خانووش ڕووخاون
شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆروومانی نێوان گوندی سینەمۆکە و سەرگەنێڵ-یان کرد، لە بناری قەندیل.
شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆروومانی نێوان گوندی سینەمۆکە و سەرگەنێڵ-یان کرد، لە بناری قەندیل.
بەپێی زانیاریەکان، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەکەدا، چوار کەس بە ناوەکانی ‘ئاوات، کاکەسوور، عوزێر و مام عەبدوڵا’ برینداربوون و سێ خانوو ڕووخاون، چەندین سەر ئاژەڵ و پەلەوەریش تەلەف بوون.
ھاوڵاتییەکی بناری قەندیل بە ناوی محەمەد خدر، دەربارەی بۆردومانەکانی شەوی ڕابردوو بە ئاژانسی ڕۆژ نیوزی وتووە: جگە لە وێرانبوونی سێ خانوو، سەرجەم ماڵەکانی دیکەش زیانیان پێگەیشتووە، پەنجەرەی ماڵەکان شکاون، رەز و باخی گوندنشینان زیانیان پێگەیشتووە.
ف.ق