لە ڕۆژی دووم پۆلیسی ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر چالاکی ڕیێپێوانی درێژ مەودای گەنجان

ڕێپێوانی درێژ مەودای گەنجانی کورد و نێونەتەوەیی لە ئەورپا لە ڕۆژی دوومدایە، پۆلیسی ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر ئەندامانی ڕێپوانەکە.

ڕێپێوانی درێژ مەودا کە بە پێشنگایەتی گەنجانی ئەورپا پێک دێت لە ئەڵمانیا بە سەدان گەنجی کورد و نێونەتەوەی تێدا بە شداربوونە، لە ڕۆژی دوومدا گەیشتنە شاری لەڤەرکوسن.

ڕێپێوانی درێژ کە هەموو ساڵێک بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان پێک دێت، ئەمساڵیش لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا دەستی پێکرد وا بریارە تا شاری ئاجهەن بەردەوامبێت.

ئەمرۆ لە ڕۆژی دوومدا گەنجان لە ناوەندی شاری لەڤەرکوسن کۆ بوونەوە و بە جۆش درێژەیان بە ڕێپێوانەکایان دەدەن.

گەنجانی بەشداربوو لە تیشێرەتەکانی بەریان لێ نوسراوە(Freedom for Ocalan) ئازادی بۆ ئۆجەلان  و وەرنگە جەنگی ئازادی.

هاوکات لە ڕیپێوانەکە بەهەمان شێوە لە پانکارەتەکانی ( ئازادی بۆ ئۆجەلان)، ( شەهید نامرن ) و ( وەرنگە جەنگی ئازادیان ) بەرز کردبۆیەوە.

 کاتێک گەنجان لە ناوەندی شاری لەڤەرکوسن بەرێکەوتن بەرەو شاری دۆسۆلدۆف لە لایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران.

پۆلێس هەوڵیدا گەنجەکان دەستگیر بکات، بەڵام گەنجەکان نارزایەتیان پێشاندا ڕایانگەیاند: "بە هێچ شێوەیەک قەبووڵ ناکەن هێچ ئەندامێکیان دەستگیر بکرێت".

کاتێک ئەو هەواڵە ئامادەکرا ئاڵۆزیەکان لەگەڵ پۆلیس بەردەوام بوو.