دوای ئەوەی درەنگانێکی دوێنی شەو ئمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕنسا لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ عێراق لە بەغدادەوە گەیشتە هەولێری پایەتەختی هەرێمی کوردستان، ئەمرۆ سەر لەبەیانی چویە شاری موسڵ سەردانەی کەنیسەی ساعە ی کرد لە موسڵ لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی ئایینیی کریستیان قسەی کرد و لە بەشێک لە قسەکانی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕەوشی ئیزدیەکان وتی،:" هەزاران ئێزدی هەن لە موسڵ ئاوارەبوون و ناتوانن بگەڕێنەوە شنگال، چونکە ئارامی لە ناوچەکە جێگیر نەبوە، ئێستا لەلایەن تورکیاوە هێرشی دەکرێتە سەر و رێگە نادەن ئەو ئارامییە جێگیر ببێت."
هاوکات سەرۆکی فەڕنسا وتیشی:" بیرکردنەوە لە ئێزدییەکان، کە تاوەکو ئێستا 100 هەزاریان ئاوارەن، دۆخی ئێستای ئێزدییەکان جێگەی داخە؛ هیوادارین ئەوەی لەم کۆنگرەیەدا گەڵاڵە دەبێت، ببێتەهۆی باشترکردنی دۆخی ژیانیان."
ڕ.ح