پۆلیسی تورک دایکێکی کوردی تەمەن ٧٣ ساڵی تووشبووی بە شێرپەنجەیان دەستگیرکرد
دایە سعادەت ئۆزەنی تەمەن ٧٣ ساڵ، کە نەخۆشیی شێرپەنجەى هەیە، لە کاتی رۆیشتنی بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی لە مێردینەوە بۆ ئیزمیر، لەلایەن پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا.
دایە سعادەت ئۆزەنی تەمەن ٧٣ ساڵ، کە نەخۆشیی شێرپەنجەى هەیە، لە کاتی رۆیشتنی بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی لە مێردینەوە بۆ ئیزمیر، لەلایەن پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا.
دایە سعادەت ئۆزەنی تەمەن ٧٣ ساڵ نەخۆشیی شێرپەنجەى هەیە و کاتێک لە گوندی قزلەر لە ناوچەى دێرکی مێردین بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەى بەرەو ئیزمیر بەرێکەوت لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا.
دایە ئۆزەن لە خاڵی پشکنینی پۆلیس لە ناوچەى بێرەجوک لە رحا و لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ناسنامەدا پێی راگەیاندرا، کە بە دوایدا دەگەڕان.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک دایە ئۆزەنی تەمەن ٧٣ ساڵیان لە پاسەکە دابەزاند و دەستگیریانکرد و بردیان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بێرەجوک.
سەرباری ئەوەى دایە ئۆزەن هەموو بەڵگەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەى قوڕگی لەگەڵ بوو و دەڕۆیشت بۆ ئیزمیر بۆ چارەسەری پزیشکی، کە ماڵی کوڕەکەى لەوێیە، بەڵام پۆلیسە تورکەکان هیچ یەک لە دۆخی تەمەن و تەندروستیی ئەو دایکە کوردەیان لە بەرچاو نەگرت و دەستگیریانکرد.
ژ.ت