تورکمانەکان کرێکارانی مەخموریان ئەشکەنجە کرد
لەکاتی گەڕانەوەیان لە سلێمانییەوە، پێنج کرێکاری مەخمور لە پردێ لەلایەن هێزێکی تورکمانییەوە دەستبەسەر دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن.
لەکاتی گەڕانەوەیان لە سلێمانییەوە، پێنج کرێکاری مەخمور لە پردێ لەلایەن هێزێکی تورکمانییەوە دەستبەسەر دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن.
پێنج کرێکاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە لە سلێمانییەوە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام لەڕێگادا و لە شارەدێی پردێ، لەلایەن هێزێکی تورکمانیی سەر بە حکومەتی عێراقەوە دەستبەسەر دەکرێن و دەبرێنە کەرکوک، لەوێشەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێن.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنیوز، بێ هیچ هۆکارێک ئەو کرێکارانە دەستبەسەر کراون و لە ماوەی دەستبەسەرکردنیاندا، ئەشکەنجەی توند دراون، تا دوێنی ئازاد کراون و خۆیان گەیاندووەتەوە مەخمور.
ف.ق