شەنیشار: ئێمە داوی داپەروردی بۆ هەمووان دەکەین

خێزانی شانیشار: دەڵین نەک تەنیا بۆ ئێمە بەڵکوو بۆ هەموو ئەو کەسانەی غەدریان لێکراوە داوای دادپەروەری دەکەین.

خزم و پاسەوانەکانی پەرلەمانتاری ئەکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە خێزانەکەی شەنیشار سێ کەسیان کوشت، لەدژی ئەو زووڵەمەی ئەکەپە ١٤٨ ڕۆژە  دایە ئامینە شەنێشار و کورەکانی فیرات لە پێش دادگای ڕوحا چالاکی بەرێوە دەبەن داوا دەکەن بکوژانی خێزانەکەیان سزا بدرێن.

فیرات شەنیشار لە ڕۆژی ١٤٨ چالاکیەکەیدا قسەی کرد وتی:"  دەوڵەت نەک تەنها خیزانی ئیمەیان کوشت بەڵکوو ئەوە هێرش بوو لەسەر هەموو کەسێکی خاوەن ویژدان. ئێمەش لێرە تەنها بۆ خۆمان داوای داپەروەری ناکەین بەڵکوو بۆ هەموو ئەو کەسانە داوا دەکەین کە غەدریان لێکراوە.

هەروەها وتیشی: پارتە سیاسیەکان باسی مافی مرۆڤ دەکەن، ئەگەر بەڕاستیانە با سەرۆکی ئەو پارتانە ڕۆژێک بێن لەگەڵ ئێمە لێرە داوای دادپەروەری بکەن.

دایە ئامینەش گوتی: ئێمە ئەمرۆ جارێکی دەچین دادوەر دەبینین.  هەوڵ دەدەین دەربارەی کەیسەکەی ئیمە زانیاری بە دەست بێنین."