قەرەیلان: ئەوانەی پێیانوایە ئێمە بە تانک، تۆپ و خائینان لەناو دەبەن، خۆیان دەخەڵەتێنن

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان وتی، تێکۆشانی ئازادیی کوردستان پشتی بە پێگە و پانتاییەکی کۆمەڵایەتی قایمە و ئەوەی خستەڕوو کە راستیە بە تانک، تۆپ، پشتیوانی هێزە دەرەکیەکان و خائینان لەناو ناچێت.

هەڵمەتی ١ی حوزەیران

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان بە بۆنەی ٢٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١ی حوزەیران قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد. بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکە بەم جۆرەیە.

دەوڵەتی تورک لە دامەزراندنیەوە تائێستا لە سەر بنەمای نکۆڵی مامەڵە لەگەڵ پرسی کورد دەکات و سیاسەتی لەناوبردنی بەڕێوەبردووە. بەڵام لەلایەکی دیکەوە نەهاتنەدی ئەوە و تێکنەشکانی تێکۆشانی ئازادی وەک راستیەک لە ئارادایە. ئێوە لەو بارەوە چۆن بیردەکەنەوە؟

لە تورکیا مێشکی دەوڵەتی باڵادەست یاخود ئەو لایەنانەی کە دەوڵەت بەڕێوەدەبەن، دەبێت بیبینن و قەبوڵی بکەین کە ئەو سیاسەتەی لە ساڵی ١٩٢٥ەوە لە کوردستان پەیڕەو کراوە بێ ئەنجام بووە. بە دەربڕینێکی دیکە، دەبێت ببینرێت کە سیاسەتی کۆمەڵکوژی، دوورخستنەوە، چەوساندنەوە، خستنەناو زیندان و تواندنەوەی کولتوری و لەناوبردنی کۆمەڵگەی کورد سەرنەکەوتووە و ئەو سیاسەتەی سەد ساڵە بەردەوامە، بووەتە هۆی ئەوەی زیانی زۆر بە تورکیا بگات. دەبێت ئەو راستیە بزانرێت: ئیتر ئەستەمە کە بتوانن کوردی وشیاربوو، بکەنە ژێر چەپۆک و بندەستی خۆیان و لە گەڕان بە دوای ئازادی و ناسنامەی خۆیان دووریان بخەنەوە و بە تایبەتیش لەناوبردنی ئەوان ئەستەمە. دەبێت بزانرێت کە ئیتر ناتوانن کەس بخەنە ژێر باری خاڵی ٦٦ی دەستوری بنچینەیی تورکیاوە. سەد ساڵی دیکەش تێپەڕێت، لە کۆتاییدا دەبێت دەوڵەتی تورک بێتە سەر هێڵی چارەسەری رێبەر ئاپۆ. لەبەر ئەوەی هیچ رێگەیەکی دیکە بوونی نییە. بە هیچ جۆرێکی تر ناتوانێت گەلی کورد رابگرێت. گەنجان، ژنان، و وڵاتپاڕێزانی کورد کە ئەوینداری شێوازی ژیانی ئازادیخوازانە بە ئایدۆلۆژی، فەلسەفە و کولتوری وڵاتپارێزی ئاپۆیی پەروەردەکراون، بەدوای راستیەوە هەنگاو دەنێن، لەو پێناوەشدا سڵ لە هیچ فیداکارییەک ناکەنەوە، خاوەن پێداگرییەکی گەورەن، کەس ناتوانێت پاشەکشێیان پێبکات و شکستیان بدات.

بە کۆمەڵکوژی، گرتن و هەڕەشە ئیتر ئەستەمە کۆمەڵگەی کورد، گەنجان و ژنانی کورد رابگرێن. ئەو بەربەستە تێپەڕێندراوە. ئەوەی گرنگە بینینی ئەوەیە. لە دۆخی هەنوکەییدا ئەوەی ستەمی لێدەکرێت گەلی کوردە. لە دۆخی هەنوکەییدا ئەوەی ستەم دەبینێت گەلی کورد. هەموو جۆرە ستەمێک لەسەر گەلی کورد بە رەوا دەبینن. بەڵام ئەوە کە خەسارو زیانی بەردەکەوێت گەلی تورکە. هێزە باڵادەستە نێونەتەوەییەکان و بورژوازی باڵادەست لە ناو وڵاتەکە سودیان لەوە وەرگرتووە. گەل هیچ سود و بەرژەوەندییەکی لەوەدا نییە. بەرژەوەندی گەل لە چارەسەریدایە. رەنگە هەندێک هێزی باڵادەست و چینی باڵادەست بەو تاکتیکانەی کە مرۆڤەکان لە بەشەڕ بدەن و کۆمەڵگاکان پێکەوە سەرقاڵ بکەن بەرژەوەندییەکانیان بپارێزن، بەڵام هەرگیز بەرژەوەندی گەل و چینی کرێکاران لەوەدا نییە.

لەم دواییەدا بروشەرێکی بە ناوی 'کورد لە پێنوسی مستەفا کەمال' وەک پاشکۆیەکی رۆژنامەی سۆزجوی بڵاوکرایەوە. لە قسە و نوسینەکانی مستەفا کەمال لە رێکەوتی جیاجیا هەندێک بەش هاتبوون. ئەگەر دەرفەتی ئەوەتان بۆ رەخسابێت کە لە سەر ئەو لێکۆڵینەوە بکەن، ئایا لەسەر ئەو بەڵگە و مامەڵەیە ئەو کاتە چۆن بیر دەکەنەوە؟

بەڵێ، من دەرفەتم هەبوو کە لەسەر بەڵگەیەک کە ئێوە ئاماژەتان بۆ کرد لێکۆڵینەوە بکەم، لە راستیدا ئەوانە بەر لە ١٠٠ ساڵ وتراون، بەڵام ئەو لایەنانەی ئەوە کە کێشەکانی ئەمڕۆی تورکیا روون دەکەنەوە بوونیان هەیە. کاتێک کە مرۆڤ کە وتارەکان بە نوسینی مستەفا کەمال دەڕوانێ، ئەوە دەبینێت کە لە هەلومەرجی ئەو رۆژەدا چی وتووە، راستی ئەو رۆژە دەبینێت. ئەنجامی گرنگی خستووەتەڕوو. هەڵبەت هەرچەندە زۆرینەی ئەوانە وەک باس کراوە بڵاویش نەکرابنەوە، لە لایەن بزوتنەوەکەمانەوە بەشێوەیەکی مێژوویی راوەستەیان لەسەر کراوە و وەک ئارگومێنت و بەڵگاندنی چارەسەری پرسی کورد پێشکەش کراون. ئەوانە تۆمار کراون و بوونە موڵکی مێژوو. هەرچەندە لە ئێستادا نکۆڵیشیان لێدەکرێت، بەڵام ئەمە لە راستی ئەوان ناگۆرێت.

لەو وتە و نوسینانەی ١٠٠ ساڵ بەر لەئێستادا، یەکسانی گەلی کورد-تورک، بریارداری هاوبەش، وڵاتی هاوبەش و ئایندەی هاوبەش هەبوو و رێبەر ئاپۆش زۆر جار لەم ساڵانەدا باسی کردووە. لەبەر هەندێک هۆکار دەسەڵاتداری ئێستای تورکیا، وایە سیاسەتمەدار، رۆشنبیر و ئەکادیمیسیان کە خۆیان لەسەر هێڵی کەمالیزم دەبینن، ئەو وتانەی کە مستەفا کەمال ئاتاتورک لە ماوەکانی رابردوودا وتبوونی وەک ئەوەی نەیوتبێت دادەنێن و لەسەر مەبەستی ئەو لەبارەی ئەو وتانەوە راوەستە ناکەن.

ئێوە دەتوانن چەند نمونە لەوانە بهێننەوە؟       

یەکەم؛ ئەوە راستیەکە کە گەلی کورد لە بونیادنانی تورکیادا کۆڵەکەیەکی سەرەکیە. هەموو وتەکانی پێشوو وتراون ئەمە پشتڕاست دەکاتەوە.

دووەم؛ ئیرادەیەک کە بە بێ یەکسنی و یەکێتی کورد و تورکەکان رزگاری و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەستەمە.

سێهەم؛ میساقی میللی لەو خاکە پێکدێت کە کورد و تورک تێیدا دەژین.

چوارەم؛ هەردوو گەل خاوەن ئایندەیەکی هاوبەشن و بۆ سەرکەوتن پێویستە ئەوە درێژە پێبدەن.

پێنجەم؛ وەڵاتی هاوبەشی تورک و کوردەکان تورکیایە؛ واتە تورکیا وڵاتێکی هاوبەشە.

شەشەم؛ کاتێک تەنیا باس لە گەلی تورک بکرێت، کورد خۆی بە بێگانە دادەنێت، لەبەر ئەوە دەبێت چەمکی 'گەلی تورکیا' وەک چەمکێک کە هەموو کەس خۆی لەوەدا ببینێتەوە، بەکاربهێنرێت.

حەوتەم؛ بە روونی دەڵێت کە بە گوێرەی دەستوری بنچینەیی مافی کوردان هەیە کە لەناو سنوورەکانی تورکیادا بە سیستمی خۆبەڕێوەبەری و ئۆتۆنۆمی خۆیان بەڕێوەببەن.

هەڵبەت نمونەکان لەوەش زیاترن، بەڵام ئەو ئەنجامە روونانە لەو بەڵگەدا بە راشکاوی دیاریکراون.

بەراستی، شتێکی نوێمان لەو بەڵگەیەدا نەبینی. جگە لەوبابەتانەی لەوێدا وتراون، زۆر بەڵگە هەیە کە ئێمە لە بارەی ئەو قۆناغەدا دەیانزانین و دەیانبینین. ئێمە لێرە جارێکیتر قسەیان لەسەر ناکەین. بەڵام هەندێک گروپ دەڵێن کە ئاتاتورک ئەوانەی وەک تاکتیک وتووە و بەم جۆرە خەتێکی بەسەردا دەهێنن. ئەگەر بەو جۆرەش بێت ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە تێبینی راست و دروست لە خۆ دەگرێت. لەبەر ئەوە ئەگەر خەتیان بەسەر ئەو راستیانەشدا کێشابێت و هیچ بەهایەک بەو هەڵوێستە نەدەن هەڵەیە. هەندێک گروپی لایەنی کوردیش بە شێوەی هەڵە مامەڵە لەگەڵ ئەوەدا دەکەن و بە شێوەکی فەرامۆشکاریداکۆکی لە سیاسەتی نکۆڵی دەکەن، هەندێک گروپی لایەنی تورکیش وەک ئەوەی ئەو قسانە نەکرابن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن و چاوی بە روودا دەنوقێنن. ئەو دوو جۆرە مامەڵەیەش هەڵەیە و خزمەت بە رۆشنکردنەوەی راستیەکان ناکات.

لەناو ئەو بەڵگەیەی کە ئێوە باستان کرد لە کورتە سەرەقەڵەم و یاداشتەکانی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ١٦-١٧ی کانونی دووەمی ١٩٢٣ ی ئاتاتورک و ژمارەیەک رۆژنامەوان پێکدێت. ئێمە ئەوانە بە بەڵگە جیاواز کە بە بەرفراوانی راڤەکراون دەیانزانین، بەڵام گونجاوترە کە ئێمە لەو بەڵگانە نمونە بهێنینەوە:

بۆ نمونە مستەفا کەمال لە یاداشت و تۆمارەکاندا چی دەڵێت؟ دەڵێت "بە گوێرەی یاسای پێکهێنانی بنجینەیی خۆبەڕێوەبەریەک دادەمەزرێت. ئەو کاتە رێژەی دانیشتوانی چ لیوا و ناوچەیەک کورد بێت، ئەو ناوچەیە بە شێوەی خۆبەڕێوەبەر بەڕێوەدەچێت". وشەکان بە تەواوەتی بەم جۆرەن. بە کورتی، وەک چۆن لێرەدا بە روونی دەبینرێت، لە پرۆسەی دامەزراندنی تورکیادا کورد کۆڵەکە و پایەیەکی بنچینەییە، بەڵام دواتر کاتێک کە لورد لە لۆزان لە ئەنجامی فێڵێکی بەریتانیەکاندا نکۆڵییان لێکرا، کاربەدەستانی تورکیش لە رادەستکردنی ئەو مافانە دوور کەوتنەوە. بە راستیش ئەو مافانەی دران و بڕیاریان لەسەر درا کە هەنگاو بۆ دواوە بنێن. قۆناغی بەرخودانی شێخ سەعید کە لە رای گشتیدا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت و بەرخودانەکانی گەلی کورد بە تەواوەتی رەوان و لە بەرامبەریدا ناحەقیەک دەکرێت کە مایەی قەبوڵکردن نییە. بەڵام بە شێوەیەکی دڕندانە و ستەمکارانە هەڵیانکوتایە سەر ئەوان و ویستیان بە قڕکردنی گەلی کورد ئەنجام بەدەستبهێنن. بەم جۆرە کۆمەڵکوژی لجێ، هانی و پالۆیان ئەنجامدا. زیاتر لە ٧٠ هەزار کەسیان لە دێرسیم کۆمەڵکوژ کرد، لە ئاگری-زیلان لە ماوەی هەفتەیەکدا ٤٠ هەزار کەسیان کوشت.

هەروەها "ڕەشنوسی بڕیاری خۆسەری کورد" کە پێشکەشی ئەنجوومەنی دامەزرێنەر کرا و لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٢دا خرایە ناو بەرنامەی کارەوە. پاشان گوایە ئەم پێشنیارە لە دانیشتێکی داخراودا بە ڕووی ڕای گشتی و چاپەمەنیدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بۆ ئەوەی هێزەکانی دەرەوە نەتوانن دەستوەردانی تێدا بکەن. بە داخەوە لەسەر بنەمای نکۆڵیکردن کە دواتر پەرەی سەند، پرۆتۆکۆڵەکانی ئەنجوومەن سەبارەت بەم بڕیارە لادەبرێن و بەنهێنی دەهێڵرێنەوە. بەڵام بەڵگە نامەکانیان لە ئەرشیفی بەریتانیا و فەرەنسادایە. ئەم ڕەشنووسە بڕیارە لە ١٨ خاڵ پێکدێت و بەرفراوانە، مافەکان لە چوارچێوەی ئەو شتەدا ناسێنراون کە ئەمرۆ پێی دەڵێن خۆسەری (ئۆتۆنۆمی). بە مانایەیی ئەنجوومەنی کوردان هەبێت و هەر شارێک لە چوارچێوەی سیستەمی خۆسەریدا خۆی بەڕێوەببات.

لە زانستی مێژوودا باش ئەوە دەزانین کە جەوهەری هەر پێکهێنانێک، هەر ڕامانێ، هەر هەنگاونانێک، هەر خەباتێک کە لە نێو قۆناغی مێژوویدا دەنرێت، لە هەنگاوەکانی سەرەتایدا شاراوەتەوە. هەر بۆیە هەنگاوەکانی سەرەتا ئەو هەنگاوانەبوون کە نوێنەرایەتی جەوهەر و ئەو دیاردەیەیان دەکرد. ئەم ڕاستییە لە ڕووی زانستیەوە پشتڕاست کراوەتەوە. ئێستا لێرەدا کەمالیستەکان کە کەمالیزم هەڵدەسەنگێنن، قۆناغی  مستەفا کەمال لە ساڵی ١٩١٩ تا ١٩٢٤ بە پرۆسەیەکی جیا دەزانن، ئەمە کەمکوڕی و هەڵەیەکی گەورەیە بۆ ئەوان. چونکە جەوهەرەکەی لێرەدایە. کاتێک دەوڵەتبوون و پاوانخوازی لەگەڵ پرۆسەی ئابووری جیهانی هەڵدەسەنگێندرێت ئەوکاتە دۆخەکە زۆر جیاوازە.

لەو کاتەدا پێویستە کام بنکی بنەڕەتی وەرگیرێت؟ سەردەمی ١٩١٩-١٩٢٤ یان لە ١٩٢٥ تا ١٩٣٨؟

ئەمە مژارێکە نەک من بەڵکو پێوستە کەسانی پەیوەندیدار بەم بابەت قسەی لەسەر بکەن. من پێشتر ڕای خۆم باسکرد. بەڵام لە جێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لەو دوو قۆناغە، باشترە مرۆڤ بە حەقیقەتی ئێستاوە نزیکی بابەتەکە بێتەوە. حەقیقەتی کورد حەقیقەتێکە کە کرۆکەکەی لە قوڵای مێژوودایە. بۆیە ئەتاتورک و هاوڕێکانی ئەم ڕاستیان باش دەزانی، لەو کاتەی کە شەڕی ڕزگارییان پێکهێنا، لە ئاستێکی گرنگدا کوردییان لەبەرچاو گرت. پشتگیرییان لە کورد کرد و وتیان،  "بەبێ هاوپەیمانێکی نێوان کورد و تورک سەرکەوتن مەحاڵە." لە ڕاستیدا قۆناغی لەم شێوەیە بەرەوپێشەوەدەچێت. ئەمە لە ماوەکانی پێشووی مێژوودا دەبینین. ئەم لە ساڵی ١٠٧١ دا هەبوو؛ لە ساڵی ١٥١٦ پرۆسەیەکی لەم جۆرە هەبوو. بە کورتی، ماوە ماوە لە هەر سەردەمێکی مێژوویدا یەکێتی کورد-تورک گەشەسەندن سازبووە. بۆیە لێرەدا قسەکانی ئەتاتورک سەبارەت بە خوشک و برایەتی نێوان کورد و تورک و ڕابردووی هاوبەشی وڵات و وڵاتی هابەش لە سەر ئەم ڕاستییە مێژوویە دامەزراون. بەڵام دواتر پچڕانێک دێتەئاراوە و پێشەکەوتنەکان پێچەوانە دەبێتەوە.

کاتێک پرسەکە بە هەڵوێستەی زانستییەوە هەڵسەنگێنین و لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەمڕۆ ڕاوەستە بکەین، دەبینین کە چارەسەری پرسی کورد ئەمڕۆ لە کوردستاندا لە چوارچێوەی پرۆسەی دامەزراندی کۆماردا هەیە. چوارچێوەی چارەسەری لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دایمەزراندوە و ئەو چوارچێوە کۆمارییەی لەوکاتەدا دانراوە، وێڕایی هەندێک جیاوازی، لێکچوونی زۆریشیان زۆریان لە نێواندا هەیە. لەم پانتایەدا ڕێبازێکی وەک ڕەتکردنەوەی ئۆتۆنۆمی کوردان و دژایەتیکردنی ناسنامە و مافە کلتورییەکانی کورد، وەک ئەی بی سی کەمالیزم پەرەی پێدەدرێت. ئەم ڕێبازە زۆر هەڵەیە و چەقبەستووی قووڵتردەکاتەوە. لەبەر ئەوە گەر کەمالیزم وەک شتێکی دۆگم یان وەک ئایەتێکی قورئان وەرنەگیرێت کە هیچ شتێک ناگۆڕدرێت، ئەوە بۆ پرسەکانی ئەمرۆ دەتوانرێت بە ئاسانی پەرە بە چارەسەربدرێت لەسەر بنەمای شێوازی چارەسەرکردنی پرسەکان لە سەرەتای دروستبوونی کەمالییەکان. بە شێوەیەکی تر ئەم ڕێبازی توندی، کۆمەڵکوژی، تواندنەوە و قڕکردنە کە لە ساڵی ١٩٢٥ەوە بەڕێوەدەبرێت هیچ ئەنجامێکی لێوە بەدەستناهێنرێت. بە کورتییەکی ئەوانەی بە ڕوانگەی دروستەوە نزیکی ئەم پرسە دەبنەوە دەتوانن چارەسەری پرسی کورد پێشبخەن؛ چونکە لە سەرەتای دامەزراندی تورکیادا چوارچێوەی چارەسەری هەبوو. ئەو شتەی گرنگە مرۆڤ چەقبەستووی سەدساڵەی کۆماری ببێنێت و بوێری خۆی دەرخات بۆ تێپەڕاندی.

پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیادا ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە. هەموو دەوڵەت و گەلان پرسە جڤاکیەکانی لەم شێوەیەیان بە دیالۆگ و پێشخستنی سیستەمی سیاسی چارەسەرکردووە. کاتێک لە نموونەکانی ئاسیا، هندستان، ئەوروپا و ئەمریکای لاتین دەڕوانین، زۆربەی کێشەکان بە ڕێبازی فرەلایەنە چارەسەرکراوون، نەک بە تێگەشتنی شۆڤێنیستی و یەکپارچەی و یەک دەوڵەتی و یەک نەتەوەیی. لەمرۆدا نمونەی زیندووی ئەمە لە ئیسپانیا، ئینگلتەرا، بەلجیکا و سویسرادا هەیە؛ لە هندستان هەیە. نمونەی لەم شێوەییە لە هەموو جیهاندا دەبینرێت. کاتێک بە شێوەیەکی دروست لە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا بڕوانین، بەوەی چۆن چارەسەر بکرێن هەر ئەوە دەبینین.

زهنەیەتی ئیدارەی سەر دەسەڵات هەوڵ دەدات کێشەی کورد بە شەڕ چارەسەر بکات

بەداخەوە تا ئیستا کەسانێک هەن وا بیردەکەنەوە کە بەشەڕکردن لەگەڵ ئێمە کۆتای بە تێکۆشانی ئازادی کوردستان دێنن. سیاسەتمەداربێت یان هەرکەسێکی دیکە ئەگەر بە هۆشەمەندی ڕاستینەی کۆمەڵگا چاو لە باروو دۆخەکە بکەن، ئەوە دەبین ئەو شتەی کە باس دەکەن پێکهێنانی مەحاڵە. لە ئیستادا  بزاوڤی ئازادیخوازی گەلی کورد خۆی دەسبپێرێتە کۆمەڵگا. نەک تەنیا چەکداری لە چێا هەیە، بەڵکو لە شار و گوندەکان بە هەزاران گەنج، هەوادار و ئەندامی ئەو ڕێخستنەن. بەڵام ئەو کەسانەی کە لە ڕاستینەی کۆمەڵگا دوورن و خاوەنی زهنەیەتی فاشیست، کۆنەپەرست و نەژادپەرستن پێان وایە بە کوشتنی شەرڤانان  ئەو ئەو دۆزە کۆتای دێت. ئاشكرایە کە بەتێگەیشتنی دەوڵەتپاریزی و نەتەوە پارێزی و ڕەوانگەی تەنگی شۆڤینیانە ناتوانن بگەنە ڕاستیەکانی سەدەی ٢١. سەپاندنی ڕوانگەی تەنگی پارتی نەتەوەی پەرستی تورک(مەهەپە) بەسەر تورکیادا دەبێتە مەترسیکی گەورە و خراپەکاری لەگەڵ خۆی بۆ تورکیا دێنێت.

وا بریار لەم ڕۆژانە هەڵبژاردنی  هەرێمی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرێوەبچن، بەڵام پروپاگەندەی ئەوە دەکرێت "پەکەکە دەستێوەردان دەکات لە هەڵبژاردنەکان و دەستی دەرکێشی تێدا هەیە". دەربارەی ئەو بابەتە بۆچوونتان چیە؟

دەربڕینی "دەستی دەرکی " نەخۆشی دەوڵەتی تورکە . هەمیشە بۆ تێکۆشانی ئازادی کورد  لە قسەکانیان دەستێکی دەرەکی پەیدا دەکەن. لە ڕاستیدا لە ساڵانی سەرەتاکاندا جەمعیەتی کوردی هەرە کۆتای  پەیوەندی لەگەڵ ئیگلیز و فەرەنسیەکان هەبوو. بە راستیش ئەوە هەڵەیەکی هەر گەوەرەی ئەو سەردەمەی ئەوان بوو. هیچ کەسێک لە نرخاندنەکانی ناگاتە ئەنجام بە بەرواردکردنی تێکۆشانی بزاڤی ئازادی گەلی کورد و بە تێکۆشانی کلاسیکی سەردەمی جەمعەیەت و کۆمەڵە کوردیەکان.

ئە بۆچوونەی کە دەڵێت:" ئەمریکا دەوڵەت بۆ پەکەکە  دروست دەکات " پڕووپاگەندەیکی پوچە و هیچ پەیوەندێکی بەڕاستیەوە نیە، بگرە پێچەوانەکردنەوەی ڕاستیەکانە.دەوڵەتی تورک کە ٤٠ ساڵە بە پشتگیری ئەمریکا و ناتۆ لە دژی گەریلاکانی ئازادی و شەڕ دەکات، ئەگەر بەهاوکاری ناتۆ نەبوایە دەوڵەتی تورک نەی دەتوانی شەڕ ئەوەندە درێژ بکاتەوە. نموونەی هەرەبەرچاویش ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ لە لاین هێزە کۆپڵەگەرە نێو دەوڵەتیەکان و ناتۆ دەستیگیرکراو ڕادەستی دەوڵەتی تورکیان کردەوە. مەگەر نابینن دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری ئەمریکا لە سوریا و عیراق لە هەموو شوێنێک هەر کوێی بوێت هێرش دەکات و جموو جۆڵێکی بەرفراوانی هەیە، هاوکات لە باشوری و کوردستانیش هەندێک هێز هاوکاری تورکیا دەکەن  هەر لەو چوار چێوەیە. بە کورتی ئەمریکا پشتگیری ئەوان دەکات نەک ئێمە، بۆ ئەوەش ئەمریکا بۆسەری هەڤاڵانی ئێمە (خەڵات)ی داناوە. جگە لەو پەیوەندیە تاکتیکیەی ئەمریکا لەگەڵ  هێزەکانی سوریای دیموکراتی( قسەدە) لە ڕۆژئاوای کوردستان کە تەنیا پەیوندی هەیە بە شەڕی داعش، ئەمریکا لەگەڵ ئێمە (پەکەکە) هیچ پەیوەندیکی نیە و ئەوە بابەتە دوورە لە ئەقڵەوە. پێش هەموو شتێکش پەکەکە و قەسەدە یەک شت نین. هەروەها پەیوەندیەکان لەگەڵ قەسەدە زۆر سنوردارن و تەنگن. هەتا ئەو ئاستەی بە گوێرەی نەریتە کۆنەکانیان ئەمریکا هەموو ئاو و خۆراکی خۆشیان لە دەرەوەی سوریا دێنن. بۆ ئەوەش هەموو هەفتەی جارێک ئەمریکا کاروانێک لە خواردن و پێداویستی بۆ سەربازەکانی دەبات. بەڵام دایمە گەلەی ئەوە دەکرێت کە "ئەمریکا چەک و پێداویستی سەربازی بۆ قەسەدە  دەبات. "  لە ڕاستیدا شتێکی وا نیە ئەگەر شتێکی واش هەبێت ناکرێت بە پەکەکە وە گرێبدەن.

بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە دژی ئەوەی هەڵبژاردنەکانی خۆجێی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجمام دەدرێت وەستاونەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەم هەڵبژاردنە نایاساییە. ئێوە چۆن هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتە دەکەن؟

لەم بابەتەدا لە لایەن ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە دوژمنکارییەکی ڕاستەوخۆ و بەرفراوانی کورد دەکرێت. دیسانەوە دوژمنایەتی بەرامبەر سیستەمی دیموکراتیک هەیە. بەڵێ دەوڵەتی تورک لە دژی ئەم هەڵبژاردنانە وەستاوەتەوە و بە نایاسایی ناوی دەهێنێت. هەر وەها لەسەر ئەم بابەتە لە لایەن وەزارەتی بەرگریییەوە ڕاگەیاندراو دراوە. ئەوەندی من بزانم ٦ ملیۆن کەس لەوێ دەژین. ئەم کەسانە هەوڵدەدەن بە سیستەمی دیموکراتیک خۆیان بەڕێوەببەن، بەڵام ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە لە دژی هەڵبژاردنە خۆجییەکانی دیموکراتیک ئاگر لە زمانیان دێتە دەرەوە. نەک تەنها لە بەرامبەر کورداندا بەڵکو لە بەرامبەر هەموو ئەو کەسانەی لەوێدا دەژین ڕێبازێکی دوژمنایەتی بەڕێوەدەبات. ئەمە دۆخێکی شێتانەی شەڕانگێزییە. دوژمنایەتی لە دژی گەلی کورد هەر بەم جۆرە ڕاڤە دەکرێت.

لە ئەگەری بوونی پەیوەندیتان لەگەڵ ئەمریکادا چی دەڵێن؟

لە بنەمادا هیچ دوودڵیەکمان نیە لەوەی لەگەڵ ئەمریکادا پەیوەندی دانێین، خەڵاتێکی زۆر نابینین، بەڵام لە ئێستادا پەیوەندیەکی لەو شێوەیە نیە. لەگەڵ ئەمەشدا بەپرسانی تورک، بە تایبەت چاپەمەنیەکانی  ئاکەپە کە بە 'میدیایی حەوز' ناودەهێنرێن، وەک ئەوەی تەواوی دۆزی ئازادی کوردستان خۆی سپاردبێت بە هێزە نێوەنەتەوەییەکان و پرۆژەیەکە لە لایەن ئەمریکاوە دامەزرێنراوە بەشێوەیەکەی پێچەوانە پیشان دەدەن. ئەمەش درۆیەکی ئاشکرایە. پێچوانەکردنەوەی ڕاستییەکانە.

جگە لەمانەش، لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە بزووتنەوەکەتان لایەنگیری دەوڵەتگەرای نیە...

ئەرێ. پێش هەموو شێتێک خالێکی سەرەکی پارادایمەکانی ڕێبەر ئاپۆ، کە لە ئەمرۆدا لە جیهاندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ئەوەیە کە جێگرەوەی سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەییە. بۆیە ئامانجی ئێمە دامەزراندی دەوڵەت نەتەوە نیە. بە پێچەوانەی ئەمەوە ئێمە هەوڵەدەدەین سیستەمێکی پێچەوانەی دەوڵەت-نەتەوە دامەزرێنین. ڕێبەر ئاپۆ پارادیمی کۆنفیدراڵێزمی دیموکراتیکی وەک جێگرەوە لە بەرامبەر نەتەوە دەوڵەت-نەتەوە هێناوەئاراوە و وەک هێڵی سەرەکی سیستەمەکەی دەستنیشانیکرد. لەمرۆدا ڕەگەزی ناوەندی پارادایم کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە دەوڵەت نیە؛ پێشخستنی سیستەمێکی نا دەوڵەتی، بەڵکو سیستەمی کۆنفیردراڵیزمی دیموکراتیکە لەسەر بنەمای یەکسانی و یەکێتی کۆمەڵگەکان.

پەکەکە لە دژی نەتەوە-دەوڵەت حەقیقەتێکی ئایدۆلۆژی-سیاسیە. لەگەڵ ئەمەشدا، بگوترێت پەکەکە لە دژی دەوڵەتی تورکیا، ئەیەوێت دەوڵەتێک دامەزرێنی، پێچوانەکردنەوەی گەورەی شتەکانە. ئەمەش جگە لە درۆیەکی شەڕی تایبەت بۆ فریودانی گەلی تورکیا و ڕای گشتی هیچی ترنیە. پەکەکە هەڵگری چوارچێوەیەکی ئایدۆلۆژییە کە سیستەمێکی یەکسان و ئازادی کە گەل لەسەر بنەمای یەکسانی، بە ڕوانگەی نوێ، بە بە تێگەشتنی نەتەوەی دیموکراتیک، دەپارێزێت بەبێ ئەوەی پێشێلکردنی سنورەکانی ڕژهەڵاتی ناوەڕاست بکات. ئەم سیستەمە کە دوڵەت نیە، لەسەر ئازادی ژنو ئیکۆلۆژی و دیموکراسی، یەکسانی و ئازادی پایەکانی خۆی داڕشتۆتەوە. بە کورتی ئەو شێوە قسانەی بڵاودەکرێنەوە سیاسەتی شەڕی تایبەتە. خواستەکانی خۆیان دەستپێرنە هێزە نێونەتەوەییەکان و بە ناتۆ ئێمە لەناوبەرن و هەرەوەها دەڵێن، "پرۆژەی ناتۆ و هێزە نێونەتەوەییەکانە." ئەمە پێچوانەکردنەوەی ڕاستیەکان و درۆیەکی گەورەیە.

لەم ساڵانەی دوایدا ئابوری تورکیا هەتا دێت زیاتر تێک دەشکێت. گەل ڕوو بەڕووی هەژاری دەبنەوە. کێ بەرپرسە لەو ڕەوشە؟ ڕێگا چارەی ڕزگاربوون چیە؟

لە تورکیادا سەدەیەکە بە فشار و قرکردن، سیاسەتی ئاگر و ئاسن بەرێوە دەچێت، پێ دەڵێن "سیاسەتی ئەمنی". بەوەش دەیانەوێت کۆتای بە گەلی کورد و بازاڤی ئازادی خوازی گەلی کورد بێنن. بۆ ئەوەش خوێن دەرشێنن هێز و پۆنتاسیلی گەنجی کورد و تورک پووچ دەکەن. بەڵام لە سیاستەمی دیموکراتیک، گەلان لەسەر ئەساسی ڕێکەوتن و هاوکاری، یەکێتی هەیە، ئەوە سیاستەش لە لاین ڕێبەر ئاپۆ لە نەورۆزی ئامەدی ساڵی ٢٠١٣  بە ئامادە بوونی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس  پێشکەش کرا، پرۆژەیکە کە دەتوانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بکاتە ناوەند. ئەگەر ئەو پرۆژەیە و ڕوانەگەی  ڕێبەر ئاپۆ قەبووڵ بکرایە ئەمرۆ گەلانی تورکیا برسی و هوژار نەدەبوون. ئەمرۆ گەلی تورکیا ڕوو بە ڕووی هەژاری بۆتەوە. هۆکاری ئەو باروو دۆخە زهنیەتی نەژادپەرست، دەوڵەتی فاشیستی و قرکەرە. چونکە ئەو سیاسەتەی بەرێوە دەچێت بۆ پێشخستنی ئابوری تورکیا، دیموکراتیزیکردنی تورکیا نیە، بەڵکو سیاسەت و ئابوری، دیبلۆماسی دەوڵەتی تورکیا لە سەر بنەمای لە ناوبردنی گەلی کورد دامەزرێنراوە و بەرێوە دەچێت. ئەگەر نا بە پێچەوانەوە تورکیا خاوەن خاکێکی بەپێت و ستراتیژیکە.

 جەخت کردنەوەی لەسەر ئەو سیاسەتەی کە ئیستا لە تورکیا بەرێوە دەچێت وایکرد تورکیا توشی داڕووخانێکی گەورەبێت، ئەمەش لەگەڵ خۆی قەیرانی کۆمەڵایەتی هینا، ئەگەر وانەبا گەل لە ناو خۆشی و ئارامی دەژیا. ئەگەر کۆمەڵگای تورکیا ئیستا ڕوو بەڕووی قەیران و هەژاری بۆتەوە، هۆکارەکەی ئەوەیە کە هەر یەک لە ئاکەپە، مەهەپە و ئارگۆنەکۆن بوونەتە یەک و یەک ستراتیژی کۆنسێپت لە دژی گەلی کورد بەرێووەدەبن ئەویش قرکردنی گەلی کوردە. نۆ ساڵە ئەوە کار دەکەن بەڵام هیچ ئەنجامێکیان دیار نیە. وەک ئەوەی ئێمە ئاماژەمان پێکرد ڕیکەوتنی نیوان کورد و تورک کە ڕێبەر ئاپۆ پێشنیاریکردبوو، لە ناورۆکدا ڕوانگەیەکە دەتوانێت تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتە پێشنەگ. لە بابەتی وەک لە نێوان گەلان ئاشتی و سیستەمی دیموکراتی بۆ تورکیا دەتوانی ڕۆڵێکی گەورەی هەبێت.

بەڵام بەڕێوەبەری پێشوو چی کردووە؟ سەرەتا وتیان "لە پەیماننامەی لۆزاندا کورد پەراوێز خراون" کە ئەوە فێڵێکی بەرتانیەکان بوو و وتیان "ئێمە گوێ بەوە نادەین"، "ناتۆ لە پشت ئێمەیە، بەڵام هیج هێزێک لە پشت پەکەکەوە نییە" و وتیان "ئێمە پەکەکە و بزوتنەوەی کورد پاکتاو دەکەین". دواتر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەنجامدرا. کاتێک رێبەرایەتی رادەستی تورکیا کرا، لەبەر دەهۆڵ و زوڕنا سەمایان دەکرد. هەرگیز نەیانگوت "بۆچی ئەمە روویدا؟" بەڵام دەیانتوانی ئەو بپرسن. بەڵام وتیان "ئێمە کارەکەمان دەگەیەنینە ئەنجام". بەدڵنیاییەوە یەک لەوانەش بە پاکتاوێک کە چاوەڕێیان دەکرد نەگەیشتنە ئەنجام. دواتر، پاش هێرشەکان بۆ سەر تاوەرە دوانەکان لە ساڵی ٢٠٠١دا، بیریان کردەوە کە ئەو کاتە پێویست ناکات کە لەگەڵ بزوتنەوەکەمان بکەونە دیالۆگەوە و وتیان "پەکەکە لە لیستی تیرۆردایە، لەناو دەچێت". پاشان، ئەمریکا، ئیسرائیل، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەوان دا؛ فەرماندەی گشتیی سوپای تورکیا لەو کاتەدا یاشار بیوک ئانیت وتبووی، "هەموو گۆڕەپانەکانی بارەگاکانی پەکەکە بۆ ئێمە وەک ماڵێکی چاودێرییە"، لەبەر ئەوە دڵخۆشبوون وتیان "ئێمە ئێستا سەردەکەوین"، بەڵام دیسان سەرنەکەوتن. لەم دواییەشدا؛ ٨-٩ ساڵەی رابردوو چیرۆکی فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێڕشبەریان هێنایە کایەوە و دەیانگوت "ئێمە لەئێستا بەدواوە کۆتایی بە پەکەکە دەهێنین"، پشتیان بەوە بەست و بە شێوەیەکی زۆر گەورە لە خۆیان روانی. باشە، ئێستا ئەو درۆنانە دەخرێنە خوارەوە، ئێوە چی بەمە دەڵێن؟ ئایا رێی تێدەچێت کە لەسەر ئەو بنەمایە ستراتیژێک بەرەوپێش ببەن؟ ئێوە ناتوانن گەلانی کوردستان و بزوتنەوەی چەپ-سۆسیالیست-دیموکراتیکی تورک کە ریشەیان لە مێژوودا قووڵە و بە سیستمی ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ رۆشن بوونەوە پاشەکشێ پێبکەن. ئێوە ناتوانن بەر بە بەرخودان، گەڕان و تێکۆشانی ئازادی بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی پێگەیشتوو بگرن. ئێوە ناتوانن ئەم بزوتنەوە ئایدۆلۆژی-فەلسەفییەی راستی کۆمەڵایەتیبوون کە جۆش و خرۆش دەخوڵقێنێت و بە هەزاران، دەیان هەزار گەنج بە خۆشەویستی لەسەری راوەستە دەکەن، نکۆڵی لێبکەن یاخود لەناوی ببەن.

دەبێت ئەوە ببینرێت کە ئاڵقەی بنجینەیی چارەسەری کێشە هەنوکەییەکان لە تورکیا ئەمەیە. بە بێ بینینی ئەو راستیە هیچ رژێم، هێچ هێزێک ناتوانێت کێشە هەنوکەییەکان لە تورکیا چارەسەر بکات. پرسی هەرە بنچینەیی پرسی کوردە. سیستم و کۆنسێپتی قڕکردنی ئێستا لە ئیمراڵی دامەزراوە. سەرکەوتنی تورکیا تەنیا بە رزگاربوون لەو بەربەستە دەبێت.

لە کۆتاییدا چ شتێک هەیە بتوانەوێت ئاماژەی پێبکەن؟

ئەوەی لە کۆتاییدا دەمانەووێت بیڵێین ئەمەیە: رژێمی دەوڵەتی تورک کێشە و تەنگەژەی هەیە. مامەڵە و هەڵسوکەوتەکانی نەک هەربۆ گەلی کورد، بۆ چینی کرێکاران تورکیاش بووەتە کێشە. ئەو ئەقڵیەتەی کە کورد، عەلەوی و چەرکەسەکان بە بچوک دادەنێت، بە ئەقڵیەتی ئەمڕۆی خۆی ناتوانێت کێشەکانی تورکیا چارەسەر بکات. ئەو مامەڵەیەی گوشارکردن، پەراوێزخستن کە بە جیهانبینی تەسکەوە کە هێڵی فاشیستی و قۆرخکاری دەسەپێنێت خەریکە زیانێکی گەورە بە گەلانی تورکیا دەگەیەنێت. دەبێت ئەوە تێپەڕێندرێت. بەڵام وەک بەرەیەکی شۆڕشگێڕی ئێمەش کێشەمان هەیە؛ ئەو کێشانەی کە دەبێت بزوتنەوەی سۆسیالیستی تورکیا تێیان پەڕێنێت بوونیان هەیە و بزوتنەوەی ئازادیی کوردستانیش کاری گرنگی لەبەردەمدایە. بەڵام ئیمتیاز و خاڵی ئەرێنیشمان هەرە گەورەشمان ئەوەیە کە دۆخی نەتوانین بۆ پەڕینەوە بۆ ستراتیژیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ کە پێرسپێکتیڤی تێکۆشانی بنچینەیی سەردەمی نوێیە، لەم ٤-٥ ساڵەدا تێپەڕێندرا. بزوتنەوە بە هەموو ئۆرگانەکانیەوە لەسەر ستراتیژی شەڕی شۆڕشگێڕییە و بە گوێرەی ئەوە هەڵوێست و شێوازی خەبات بەرەوپێش دەبات، بە گوێرەی ستراتیژی تێکۆشان کە رێبەرایەتی نەخشاندوویەتی، بە درەنگ وەختیش بێت هەڵوێستێکی راست و تکۆشان نیشان دەدات. ئەوە گرنگە.

بابەتی گرنگی دیکەش ئەو ئاستەیە کە لە بەرخودانی گەریلادا هاتووەتە ئاراوە. ئەمرۆ سەرباری هەموو توانا تەکنەلۆژییەکانی سەردەم، بەکارهێنانی ئەو چەکانەی کە لەرووی یاسا نێونەتەوەییەکانەوە قەدەغەکراون، لە باشوور و باکور هەندێک گروپی داردەست و هاوکاری کوردی لە تەنیشت خۆیەوە داناوە و وێڕای یارمەتییەکانی هێزی ناتۆش سوپای تورک ٣ ساڵە لە زاپ وەستێندراوە. بۆ هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە-ئەرگەنەکۆن کە فەرماندەیی ئەو شەڕەی ئێستایە، ئەم راستیەی شکست و بنکەوتن گەورەیە. هەڵبەت ئەوەیان قەبوڵ نەکردووە و بە ئاسانیش قەبوڵی ناکەن. هەموو تواناکانی دەوڵەت، دامەزراوەکانی میدیا کە بەدەستیانەوەیە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو راستیە بەکاردەهێنن. سەرچاوەی سەرەکی قەیرانی ئابوری لە تورکیا بە بنبەست گەیشتن لە کایەی سەربازییە. ئەو شەڕەی کە بەرەوپێش دەچێت بەرخودانێکی گەورە و مێژووییە. لە مێژووی ئازادی کوردستاندا یەکەمینە. ئەوە لە مێژووی هونەری شەڕدا لە زۆر بواردا یەکەمبوون وێنادەکات. ئەوە هەم بۆ گەلەکەمان، هەمیش بۆ هێزە چەپ-سۆسیالیستەکانی تورکیا و هەمیش بۆ گەلانی هەرێمەکە کە لە دژی رژێمی قڕکەر فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە تێدەکۆشن، ئاستێکی زۆر گرنگ و بەنرخە. ئەوەش پەیوەست بە پێرفۆرمانسی ئایدۆلۆژیک- سەربازی گەریلا کە بە گوێرەی پێرسپێکتیڤی ئایدۆلۆژیکی ربەر ئاپۆ و لەسەر بنەمای ئەزمونی ٤٠ ساڵە دامەزراوە.

پێودانگێکی دیکەی گرنگ ئەمەیە: گەریلا بە بەرفراوانکردنی تاکتیک، باڵادەستبوونی تەکنیکی و هاوسەنگی تەکنەلۆژیایی سەردەمی پەرەپێداوە. ئەوە دۆخێکی گرنگ و ستراتیژییە. بە تایبەتی پێشکەوتنی تاکتیکی کە گەریلا پێیگەیشتووە ئەو ئاستە هەم لە ژێر زەوی، هەم لە سەر زەوی و هەم لە ئاسمان شەڕ بکات، راستیەکە کە هێزی تێکۆۆشانی ئازادی کورد دەخاتەڕوو. پشتگوێخستن و سەرکەوتنی چەواشەکارانە خۆخەڵەتاندنە. ئەو هێزەی لە سەر ئەزمونی ٤٠ ساڵە دامەزراوە، هێزێکە کە نابەزێت و سکست ناهێنێت. لەو رووەوە دەبێت بڵێین کە هەم بۆ ئەوەی راستەڕێگە بەدەست بهێنن، هەم لە تاکتیکدا قووڵ ببنەوە و هەروەها لە سەر بنەمای ئەزمونی سەربازی ٤٠ ساڵەی کادرەکان، بە دەستهێنانی لێهاتوویی و پێرفۆرمانسی، هەروەها بەرەوپێشچوونی ئایدۆلۆژیک-رێکخستنی ٥١ ساڵە ئەم تێکۆشانەی ئێمە لە ئێستا بەدواوە بە بەهێزی بەرەوپێش دەچێت و تێکۆشانەکە دەپەڕێنێتەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. لەبەر ئەوە ئەمە راستیە. بەڵێ، رەنگە لە هەندێک رووەوە هەندێک سەنگەر بەرتەسک ببنەوە، بەڵام دەستپێشخەری تاکتیکی نوێ و ئامادەکاری بە ئەزمونی کەڵەکەبوو، بە کورتی ئەو ئاستەی کە ئەمڕۆ پێی گەیشتووە، رێگە لەبەردەم گەورەبووندا دەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە پاڕادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە رێبەر ئاپۆ لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەدا پەرەی پێداوە، ئاڵترناتیڤێکە کە ئەمرۆ لە ئاستی جیهاندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. هەڵمەتی ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، کە لە ٧٤ ناوەندی جیاجیای جیهان دەستیپێکراوە و پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ لە ئاستی نێونەتەوەییدا وەک بژاردەیەکی گرنگ دەبینرێت و گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، هەڵمەتەکە سەرتاسەری دەکات و تەنیا بە چوار پارچەی کوردستان یاخود رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سنوردار نابێت، لەسەر ئاستی جیهان بووەتە ئاڵترناتیڤێکی ئایدۆلۆژیک-سیاسی. ئەوە بۆ ورە و هاندان و بۆ ئەوەی هەڵمەتەکە چالاکی بەهێزتر بەرەوپێش ببات بنامەیەکی گرنگە. بە گوێرەی هەموو ئەو پەرەسەندنانە دەمەوێت بڵێم کە تێکۆشان زیاتر بەرەوپێش دەچێت، بەڵام چارەسەری لەسەر بنەمای یەکسانی گەلان دوور نییە، بەڵکوو نزیکە. دەبێت ئێمە زیاتر خاوەنداری لە تێکۆشان و بەرپرسیارێتی خۆمان بکەین.