رێگە نەدرا گیوڤەن و ئالۆکمەن بە کوردی بەرگری لە خۆیان بکەن
رێگە نەدرا لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیو هۆلیا ئالۆکمەن هاوسەرۆکی رێکخستنی دیموکراتیکی گەلان لە ئامەد لە دادگا بەرگری لە خۆیان بکەن.
رێگە نەدرا لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیو هۆلیا ئالۆکمەن هاوسەرۆکی رێکخستنی دیموکراتیکی گەلان لە ئامەد لە دادگا بەرگری لە خۆیان بکەن.
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیو هۆلیا ئالۆکمەن هاوسەرۆکی رێکخستنی دیموکراتیکی گەلان لە ئامەد کە لە زیندانی خارپێت زیندانیکراون، بەهۆی ئەوەی هەڵپەڕکێی کوردیان کردبوو و بە کوردی گۆرانیان گۆتبوو، سزایان بەسەردا سەپێنرابوو. هەردوو هاوسەرۆکەکە لەدژی سزاکە سەردانی دادگای ئینفازی خارپێتیان کردبووە. ئەمڕۆ داواکاری هاوسەرۆکەکان لێکۆلینەوەیان لەبارەوەکرا.
گیوڤەن و ئالۆکمەن بەشداریان لە دانیشتنی لێکۆلینەوەکە کرد و ویستیان بە کوردی پارێزگاری لە خۆیان بکەن. بەڵام دادوەر رێگەی نەدا هاوسەرۆکەکان بە کوردی قسە بکەن. هاوسەرۆکەکانیش قبوڵیان نەکرد وەرگێڕیان بۆ بکرێت.
سەردار چەپەلی ئەندامی دەستەی پارێزەرانی گیوڤەن و ئالۆکمەن رایگەیاند، لیژنەی دادوەرانیش رێگەیان نەداوە، قسەکانی هاوسەرۆکەکان وەرگێڕن.
ف.ق