سێ کەس لە مێرسین و مەرەش دەستگیرکران
هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە مێرسین و مەرەش هەڵیان کوتایە سەر ماڵان و سێ کەسیان دەستگیرکرد.
هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە مێرسین و مەرەش هەڵیان کوتایە سەر ماڵان و سێ کەسیان دەستگیرکرد.
لە چوارچێوەی ێکۆڵینەوەکان کە لەلایەن داواکاری گشتی مەرەشەوە ئەنجام درا، سەربازان و پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر چەند ناوچەیەکی مێرسین.
لە ناوچەی تۆسۆلاری مێرسین توبا سالمان و لە ناوچەی تارسوس چنگیز دێرێ، بەڕێوەبەری پێشووی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە خانەوادەی زیندانیان و سزادراوانی چوکورۆڤا (TUAY-DER) دەستگیرکران.
ناردنی پارە بۆ زیندان وەک بیانووی دەستگیرکردنی هەردوو کەسەکە نیشاندرا. بەپێی زانیاریەکان هەردوو کەسەکە بۆ زیندانی مەڕەش دەگوازرێنەوە.
لە چوراچێوەی هەمان لێکۆڵینەوەدا، کەسێکی دیکەش کە ناوی نەزانراوە لە هەڵکوتانە سەر ماڵێکدا لە مەرەش دەستگیرکراوە.
ف.ق