شیلادزێ بۆردوومان کرا
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر، بۆردوومانی چیای کورەژارۆی شارۆچکەی شیلادزێ-یان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر، بۆردوومانی چیای کورەژارۆی شارۆچکەی شیلادزێ-یان کرد.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا، بۆردومانی چیای کوڕەژارۆی نزیک شارۆچکەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک-یان کرد.
چیای کوڕەژارۆ چەندین جار لە لەلایەن فڕۆکەکانی دوژمنەوە کراوەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراون. بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوچەکە مەدەنینیشنە ترس و دڵەڕاوکێی لای هاوڵاتیان دروست کردوە و هاوڵاتیان خوازیارن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و ئێراق سنورێک بۆ هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی تورکیا دابنێن و خاوەندری لە هاوڵاتییەکانیان و سەروەری وڵاتەکەیان بکەن.
هـ.هـ