سەربازانی تورک بەردەوامن لە کاولکاری و تاڵانی و دارەکانی چیای نمێژ لە شرنەخ دەبڕنەوە

سەربازانی دەوڵەتی تورک و جاش و جەردەوانەکان بەردەوامن لە کاولکردنی سروشتی کوردستان و تاڵانکردنی. ئەمجارە جاش و جەردەوانەکان لە ژێر چاودێریی سەربازانی تورک دا دەستیان بە

سەربازانی دەوڵەتی تورک و جاش و جەردەوانەکان بەردەوامن لە کاولکردنی سروشتی کوردستان و تاڵانکردنی. ئەمجارە جاش و جەردەوانەکان لە ژێر چاودێریی سەربازانی تورک دا دەستیان بە بڕینەوەى دارەکانی چیای نمێژ کردووە.

جاش و جەردەوانەکان لە دامێنی چیای نمێژ لە ژێر چاودێریی سەربازانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا دەستیان بە بڕینەوەى دارەکان و کاولکردنی سروشتی ناوچەکە کردووە.

چیای نمێژ لەلایەکەوە ئاگری تێبەردراوە و لەلایەکی ترەوە دارەکانی دەبڕدرێنەوە. ساڵەهای ساڵە دارەکانی چیای نمێژ لەلایەن جاش و جەردەوانەکانی سێگرکێ-یەوە دەبڕدرێنەوە، بەڵام بڕینەوەى دارەکان لەم ساڵانەی دوایدا زۆر زیادیانکردووە.

چەندین تۆن دار لە ژێر چاودێریی سەربازانی تورکی داگیرکەردا دەبڕدرێنەوە و لەلایەن جاش و جەردەوانەکانەوە دارە بڕاوەکان بە تراکتۆر دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەى کانی سارکێ. دارەکان لەو ناوچەیەدا کۆدەکرێنەوە و دوای ئەوە هەموو کاتژمێرێک بارهەڵگرێک پڕ لە دار دەکەن و دەیبەن بۆ دەرەوەی شار و دەیفرۆشن.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، ماوەى ١٥ رۆژە بە بەشداریی ٥٠ جاش و جەردەوان هەموو رۆژێک ١٥٠ تۆن دار لە دارستانی چیای نمێژ دەبڕدرێتەوە.

خەڵکی ناوچەکە و سەرچاوەکانی ناوچەکە داوا لە رای گشتی دەکەن لە دژی کاولکردنی سروشتی ناوچەکە و بڕینەوە و تاڵانکردنی دارەکان بێدەنگ نەبن.

ژ.ت