تێکۆشەرانی زەندورا: ئێمە سەردەکەوین
تێکۆشەرانی زەندورا لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، پێش ئەوەی شەهید ببن پەیامێکیان بڵاوکردەوە و وتیان "هەرچیەک ببێت، ئێمە سەردەکەوین."
تێکۆشەرانی زەندورا لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، پێش ئەوەی شەهید ببن پەیامێکیان بڵاوکردەوە و وتیان "هەرچیەک ببێت، ئێمە سەردەکەوین."
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زەندورا کە ماوەی ٥٠ ڕۆژە لە گردی زەندورای مەتینا تێدەکۆشن، سەرەڕای هەموو هێرشەکانی دوژمن، بڕوای خۆیان لەدەست نادەن و تێدەکۆشن و شەڕ دەکەن.
دوای هەوڵە تێکدەریەکانی پەدەکە لە ٥ی حوزەیران لەسەر مەتینا، گەریلا تاکتیک و شێوازی خۆی گۆڕی. لەو خاڵەدا گەریلاکان بڕیاری کشانەوەیان لە زەندورا دا. گروپێکی گەریلا بە سەلامەتی کشانەوە و لە ١١ی حوزەیراندا گروپێکی گەریلا کە لە ٦ کەس پێکدەهات، لەسەر گردی زەندورا شەهید بوون. ئەو گەریلایانەی کە شەهید بوون لە کاتی بەرخۆدانیدا پەیامیان لەسەر بێتێلەکانیان بڵاوکردەوە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەر لەوەی شەهید ببن ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە:
ئێمە لە دڵەوە سڵاو لە هەموو گەلەکەمان دەکەین. وەک دەزانرێت دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی بزووتنەوەکەمان بە گشتی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لەسەر هێڵەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. ئێمە وەک هەڤاڵانی زەندوراش بەشدارین لەم بەرخۆدانەدا. بە گشتی لەگەڵ بەرخۆدانی هەڤاڵان لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە. دوژمن بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەرمان. هەرچەند هێرش بکات ناتوانێت ئیرادەی ئێمە بشکێنێت. هەرچییەک بێت سەردەکەوین و ئەمە باوەڕی ئێمەیە. تەنانەت ئەگەر دوژمن بە شێوەیەکی کاریگەریش هێرش بکات، ئێمە بەرهەڵستی دەکەین. هەموو ڕۆژێک دوژمن شەڕی دەروونی دەکات و داوای خۆبەدەستەوەدان دەکات. ماوەی ٣٥ ساڵە میلیتانەکانی ئەم حزبە، میلیتانەکانی رێبەر ئاپۆ خۆیان ڕادەست نەکردووە و هەرگیز تەسلیمبوون قبوڵ ناکەن. هاوڕێکان تاوەکو دەتوانن چالاکی ئەنجام دەدەن. چالاکییەکان بەردەوامە و بەرخۆدانی ئێمە فراوانتر دەبێت.
لێرە دەمانەوێت بانگ لە گەلەکەمان بکەین. بەتایبەتی گەلی ئێمە لە باشووری کوردستان. نابێت داگیرکاری دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی باشووری کوردستان قبوڵ بکات. ئەو ئۆپەراسیۆنە تەنها لەسەر پەکەکە و گەریلاکانی ئازادی نییە. ئەو ئۆپەراسیۆنە لەسەر هەموو گەلی کورد دەستی پێکرد. پێویستە خەڵکی باشوور قبوڵی نەکەن، ئەمە خاکی ئێمەیە. پێویستە گەل دژی ئەم داگیرکارییە بوەستێتەوە. ئەمە لە شێوەی چالاکیدا ڕوو دەدات، لە شێوەی ناڕەزایەتیدا، بەڵام نابێت مرۆڤ بێدەنگ بێت. بۆ ئەوەی خەڵک بترسێنێت، هێرش دەکەنە سەر گوندەکان، زیان بە باخ و رەزی خەڵکی دەگەیەنن. دەوڵەتی تورک ئەم سیاسەتە پیسە بۆ چۆڵکردنی گوندەکان و داگیرکردنی ئەو هەرێمانە پەیڕەو دەکات.
خەڵکی ئێمە لە باشوور دەبێت هوشیار بن. ئەم شەڕە تەنیا وەک شەڕی پەکەکە نەبینن. ئەم شەڕە تەنیا شەڕی پەکەکە نییە، بەڵکو شەڕی هەموو گەلی کوردە. تا کۆتاییش ئێمە وەک گەریلا بەرخۆدانی دەکەین بۆ تێکشکاندن و نەهێشتنی ئەو ئۆپەراسیۆنە داگیرکەرییە لەسەر خاکەکەمان، پێویستە گەلەکەمان پشتیوانمان بێت و لەگەڵمان ئێمەدا بێت. ئێمە پیرۆزبایی لە چالاکی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و ئەوروپا دەکەین بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدان و تێکۆشانی گەریلا. سڵاومان پێشکەش دەکەین. هەروەها سڵاو لە هەڤاڵان دەکەن کە بۆ ئازادیی ڕێبەرایەتیمان و شکاندنی گۆشەگیری لە زیندانەکان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. بە تەئکیدی سەرکەوتن بۆ ئێمە دەبێت.