تەڤگەری ئازادی ھەڵوێستی خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند
تەڤگەری ئازادی پشتگیری خۆ بۆ چوار کاندیدی سەربەخۆ لە ھەڵبژاردنی ئەنجوو مەنی نوێنەرانی عێراق دەر بڕی.
تەڤگەری ئازادی پشتگیری خۆ بۆ چوار کاندیدی سەربەخۆ لە ھەڵبژاردنی ئەنجوو مەنی نوێنەرانی عێراق دەر بڕی.
لە مەراسیمێکی تایبەتدا تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان ئەمرۆ لە ھۆڵی داوای شاری سلێمانی هەڵوێستی خؤی ڕاگەیاند و پشتگیری خۆی بۆ چوار کاندیدی سەربەخۆ بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێەرانی عێراق دەربڕی کە سێ لە کاندیدەکان ژنن.
لە مارسیمەکەدا کە ھاوسەرۆکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی ھەرێمەکانی تەڤگەری ئازادی تێدا ئامادەبوون، ھەر یەک لە مەحەمەد عەبدوڵاو و تارا حوسێن ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی داوایان لە گەلی باشوری کوردستان ئاندام و لاێنگرانی تەڤگەری ئازادی کرد کە پشتگیری ئەو چوار کاندیدە بکەن کەتەڤگەر پشتگیریان دەکات.
ھاوکات ھاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی داوایا لە گەل کرد ھەڵبژاردن باێکۆت نەکەن بەڵکو بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان دەنگ بەکەسانی شایستە بدەن.
ئەو کاندیدانەی تەڤگەری ئازادی پشتگیریان دەکات بەم شێوازەیە.
*مەحەمەد حەسەن کاندیدی ژمارە (٢٩) لە بازنەی ژمارە( ٤ ) ڕاپەڕین
*شیرن مەحەمەد کاندیدی ژمارە (٣٣) بازنەی (١) پارێزگای کەرکوک
*یوسرا ڕەجەب کاندیدی ژمارە( ٢٣ ) بازنەی( ٥ ) پارێزگای سلێمانی
ڕوناک مەجید کاندیدی ژمارە (٢٤) بازنەی ( ٢ ) پارێزگای سلێمانی