تورکیا بە فرۆکە دارستانەکان دەسوتێنێت

ئەو ئاگەرەی بەهۆی بۆرودوومانی فرۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکیا لە بەرزایەکانی ناوچەی پیرانی سەر بە ئامەد هەڵگیرسا، چوار ڕۆژە بەردەوامە و تەشەنە دەکات.

بەهۆی بۆردوومانی فرۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکیا لە ٧ ئەیلول لە بەرزایەکانی ناوچەی پیرانی سەر بە ئامەدی  باکوری کوردستان ئاگر هەڵگیرسا، ماوەی چوار ڕۆژە ئەو ئاگرە بەردەوامە و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە دەسوتێن.

گوندنشیەنانی ئەوە دەڤەرە بە ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) ڕاگەیاند ئەگر بە هۆی بۆردوومانی فرۆکەی شەڕی تورکیا هەڵگیرساوە، ئیستا نزیکی گوندەکان بۆتەوە، هاوکات ئاماژەیان بەوەش کرد تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە سەر بە دەوڵەت ئەرکی خۆیان بە دروستی ناکەن و تەنها لە چەند ناوچەیەک ئاگرەکە دەکوژێنەوە.

هاوکات لەگەڵ تەشەنە سەندنی ئاگرەکە سەربازانی سوپای تورکیا داگیرکەر هێرشی ماڵان دەکەن و هاوڵاتیانی گوندشینی ئەو ناوچەیە دەستگیر دەکەن.