ئاگرەکەی خۆزات کە سەربازانی تورک کردیانەوە بەردەوامە

سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم دارستانەکانیان سوتاند، ٦ رۆژە ئاگرەکە بەردەوامە.

لە گوندی کوروکایماکی سەر بە ناوچەی خۆزاتی دەرسیم، ١٨ مانگ ئاگر کەوتەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

دوای ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی ئاگر بەر دارستانەکان کەوت.

ئەو ئاگرەی کە ٦ رۆژە بەردەوامە، ناکوژێنرێتەوە. بەو هۆیەوە بەشێکی زۆر دارستانەکان بوون بە خۆڵەمێش.

لەلایەک ئاگرەکە بڵاو دەبێتەوە و لە لایەکی دیکەوە ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی لە هەرێمەکە بەردەوامە.

ف.ق