ئاگری چیای گابار بەردەوامە

سوپای داگیرکەری تورک چیای گاباری شڕنەخی بە هەلیکۆپتەر گولەباران کرد و لە ئەنجامدا هەفتەیە ئاگر کەوتووەتەوە.

لە هەرێمی چیایی گاباری شڕنەخ سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر تەقەی لە دارستانەکان کرد و بەو هۆیەوە ئاگر کەوتەوە.

ئۆپەڕاسیۆنی هێزە داگیرکەرەکان بەردەوامە و لە هەرێمی ئێوان و بێناتێ ئاگر کۆنتڕۆڵ ناکرێت و رێگەش نادرێت هاوڵاتیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. ئاگرەکە بەردەوامە.

ف.ق