ئاگری دارستانەکانی بەدلیس بەردەوامە

لە بەدلیس دوێنێ لە دارستانەکانی ئاڤا وەقفێی بەدلیس ئاگر کەوتەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

ئاگرەکە کە سەرلەبەیانی دوێنێ لە هەرێمی ئاڤا وەقفێی بەدلیس کەوتەوە بەردەوامە. بەهۆی ئەوەی هیچ هەوڵێک بۆ کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە نەدراوە، خەڵکی هەرێمەکە بە دەرفەتی خۆیان هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دەدەن.

دانیشتوانی هەرێمەکە کە بەشێکی بچوکی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، داوای هاوکاری دەکەن.

ف.ق