ئاگری دارستانەکانی پیران رۆژ بە رۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە
ئاگری دارستانەکانی ناوچەی پیرانی ئامەد کە چوار رۆژە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک کەوتووەتەوە، رۆژ بە رۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە.
ئاگری دارستانەکانی ناوچەی پیرانی ئامەد کە چوار رۆژە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک کەوتووەتەوە، رۆژ بە رۆژ زیاتر بڵاودەبێتەوە.
٧ی ئەیلول بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورک لە دارستانەکانی ناوچەی پیرانی ئامەد ئاگر کەوتەوە.
هاوڵاتیان ئاماژەیان بەوەداوە کە ئاگرەکە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کەوتووەتەوە.
ئاگرەکە لە گوندەکان نزیک دەبێتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.
لە هەمان هەرێمی سەربازانی تورک هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیک ماڵ و ناونیشان و ٤ کەسیان دەستگیر کرد. دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی وتەکانیان ئازادکران.
ف.ق