زرێپۆشێکی دەوڵەتی تورک لە بەدلیس منداڵێکی کوردی کرد بە ژێرەوە و کوشتی

زرێپۆشێکی فەرماندەیی لەشکری ٣هەمینی ئەرزرۆم لە ناوچەى خەڵاتی بەدلیس بە خێرایەکی زۆرەوە لە منداڵێکی کوردی تەمەن ١٠ ساڵی بە ناوی ئەیوب کرتای دا و منداڵەکەی کوشت.

زرێپۆشێکی سەربازیی سوپای تورک لە ناوچەی پیشەسازیی ناوچەى خەڵات لە پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵی کوردی کرد بە ژێرەوە و کوشتی.

زرێپۆشێکی فەرماندەیی لەشکری ٣هەمینی سوپای تورک لە ئەرزرۆم بە ژمارە پلاکی ٢٥ئێس ئێچ ٢٤٩ ، دوێنێ لە چالاکیی "پیرۆزبایی سەرکەوتن" دەگەڕایەوە بە خێراییەکی زۆرەوە منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵی کوردی بە ناوی ئەیوب کرتای کرد بە ژێرەوە، کە  ئەو منداڵە سەرقاڵی کۆکردنەوەى سێو بوو لە ژێر دارێکدا و کوشتی.

لە کاتی رووداوەکەدا مامی کرتای بۆ ئەوەى ئۆتۆمبێلەکە راوەستنێت خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەدا هەڵواسی، بەڵام سەرباری ئەوەش ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە راوەنەوەستا و چەند کیلۆمەتر مامی ئەو منداڵەشی بە دوای خۆیدا راکێشا و بە راکێشان تاوەکو فەرماندەیی جەندرمەى خەڵاتی برد.

ئەیوب کرتای سەرباری ئەوەى لەلایەن هاووڵاتییانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لە دەستدا و مامیشی بریندار بوو.

ژ.ت