گەنجانی نەتەوە، پێکھاتە و ئاینەجیاوازەکانی بەشدار لە کۆنفرانسەکە، دید و بۆچوونی خۆیان دهربارهی کێشەكانی لاوانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و چۆنیهتی چارهسهركردنیان خستهڕوو.
لە ئەنجامی گفتوگۆی پانێڵەکانی کۆنفرانسەکە، ١٢ خاڵ وەک دەرئەنجامی کۆنفرانسەکە ڕاگهیهنرا کە بریتین لە:
١- بە ئامانجگرتنی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، کە تێکۆشانی بۆ ئازادیی گەنجان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کردووە.
٢ ـ دەسەڵاتداران و دەوڵەتان کە هۆکاری سەرەکیی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینن، لاوان بە خۆڕێكخستن ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
٣ ـ ئەم کۆنفرانسە ئازادیی ژن و ژینگەپارێزیی لە تێکۆشانی خۆیدا بە بنەما دەگرێت.
٤ ـ دژی هەموو هێرشەکانی مۆدێرنیتەی سهرمایهداری بەرخۆدان بەڕێوە دەبەین.
٥ ـ لە بەرامبەر دەزگه هەرێمی و جیهانییەنەتەوەپەرستەکان تێکۆشانی چالاک بەڕێوە دەبەین.
٦ ـ لە دژی هەموو هێرشە دەرەکییەکان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوین، تێکۆشانی خۆرێكخستن بە بنەما دەگرین.
٧- لەسەر بنەمای «ئازادیی کوردستان، ئازادیی ڕۆژهەڵاتی ناوینه، ئازادیی ڕۆژهەڵاتی ناوینیش، ئازادیی کوردستانە»، خۆڕاگری و شۆڕش بەڕێوە دەبەین.
٨- لە بەرامبەر هێرشی قڕکردنی کولتووری، کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەت کوردستان پێکدێت، بە ژیاندنهوهی كولتوور و هونەر و کولتووری کۆمەڵگهی دیموکراتی، ڕووبەڕووی ئەو قڕکردنە دەبینەوە.
٩ ـ پێکەوەژیانی گەلان و ئایینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە بنەما دەگرین.
١٠- کۆردیناسیۆنێکی هاوبەش دروستدەکرێت، بۆ پێکهێنانی ئەنجامەکانی کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوین.
١١- پاراستنی زاراوەی كرمانجكی (زازاکی)، کە ڕووبەڕووی قڕکردن بووەتەوە.
١٢- گۆڤارێک به ناوی لاوانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەربکرێت.
جێگهی باسه، كۆنفڕانسی لاوانی ڕۆژههڵاتی ناوین كه ئهمڕۆ له هۆڵی تهواری شاری سلێمانی بهڕێوهچوو، نزیکەی ٣٠ پارت و ڕێکخراو لە هەر چوار پارچەی کوردستان، عێراق، سووریا، تورکیا و ئێرانی بانگهێشت كردبوو و زیاتر له ٣٠٠ ئهندام و ١٠٠ میوان تیایدا بهشدار بوون.
s.m