دوای ئه‌وه‌ی دۆغوو په‌رینچه‌ك سه‌رۆكی گشتیی پارتی ڤاتان (وه‌ڵات)ی توركیا و كاندیدی سه‌رۆك كۆماریی گوتی: «ئه‌گه‌ر من ببمه سه‌رۆك كۆمار، هه‌ده‌په داده‌خه‌م»، سه‌رۆكی لقی ئامه‌دی ئه‌و پارته سه‌ڵاحه‌دین گۆنول و ٩٠ ئه‌ندامی پارته‌كه له دژی هه‌ڵوێستی ڕقدارانه‌ی په‌رینچه‌ك ده‌ستیان له پارتی ڤاتان كێشایه‌وه.
سه‌ڵاحه‌دین گۆنول و ٢ ئه‌ندامی پێشووی پارتی ڤاتان سه‌ردانی لقی ئامه‌دی هه‌ده‌په-یان كرد. له لایه‌ن هاوسه‌رۆكانی ئامه‌د-ی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په فیلیز بولوتته‌كین و مه‌همه‌ت شه‌ریف جامجی پێشوازییان لێ كرا.
له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌یان، له به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په هه‌ردوولا لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا.
هاوسه‌رۆكی لقی ئامه‌د-ی هه‌ده‌په مه‌همه‌ت شه‌ریف جامجی ڕایگه‌یاند: سه‌ڵاحه‌دین گۆنول و هاوڕێكانی له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌ستیان له پارتی ڤاتان كێشابوویه‌وه و ڕایانگه‌یاندبوو كه پشتگیریی هه‌ده‌په ده‌كه‌ن. ئێمه زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ین. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پارتی ڤاتان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، به‌شدار ده‌بن له تێكۆشانی ئاشتیانه‌ی هه‌ده‌په.
دواتر سه‌ڵاحه‌دین گۆنول، سه‌رۆكی پێشووی لقی ئامه‌د-ی پارتی ڤاتان قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند: «ئێمه شه‌ڕمان ناوێت. ئێمه له‌گه‌ڵ ٩٠ كه‌س كه له پارتی ڤاتان ده‌ستمان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، له ڕۆژانی داهاتوو ده‌چینه ڕیزی هه‌ده‌په.»
s.m