ئەرزینجان: ژنانی کورد بۆ ژێردەستەکان تێدەکۆشن

بەسێ ئەرزینجان: ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە: ژنانی کورد پێشەنگایەتی تێکۆشانی ژێردەستەکان دەکەن. نە تەنها بۆ ژنانی کورد بەڵکو بۆ یەکێتی و تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکەن."

بەسێ ئەرزینجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا هابەر کرد و وڵامی پرسیارەکانی مستەفا کارامانی دایەوە.

ئەرزینجان لە سەرەتادا بە بۆنەی ساڵیادی بەرخۆدانی ڕۆژوی مردنی گەورەی ١٤ی تەموز، یادی مەزلۆم دۆغان و شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەموزی کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی ئەم بەرخۆدانەی بۆ کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

ئەرزینجان ڕایگەیاند، بەرخۆدانی ڕۆژۆی مردنی گەورەی ١٤ی تەموز لەدژی سیاسەتی ڕەتکردنەوە، لەناوبردن و قڕکردنی دەسەڵاتی ١٢ی ئەیلولی دژی کورد، بەڕێوەبرا.

بەسێ ئەرزینجان لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان وەک مۆدێلێکی فاشیست بجوولێتەوە و هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە سیاسەتی فاشیست، هێرشکار، داگیرکەر و قڕکەر بەڕێوەدەبات.

پەکەکە هێزی سەرەکی ئازادیە

ئەرزینجان ڕاشیگەیاند، ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە لە ڕێگەی هێرشەکانیەوە هەوڵ دەدات تەمەنی دەسەڵاتەکەی درێژ بکات و هەمیشەیی بکات وتی،"بەم شەپۆلە نەتەوەپەرستیە ناوخۆییە هەم بۆ هاوسەنگیەکان و هەم بۆ هەڵوێستی سیاسی، ئایدۆلۆژی بەکاردەهێنێت. بۆیە بە هێرشی سەر حەفتانین دەیەوێت مەرامەکانی زیاتر جێبەجێ بکات. بێگۆمان تەڤگەری ئێمە (پەکەکە) لەو ڕۆژەوەی دامەزراوە و تا ئێستا لە گەورەبووندایە، بەرەو پێشەوە دەچێت. بۆ هێزێک گۆڕاوە کە هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم لە جیهان بووەتە هێزێکی جێگرەوە. بووەتە ئەکتەرێکی گرنگی سیاسی. هەبوونی گەلی کورد سەرلەنوێ دیاری کرد."

بەسێ ئەرزینجان وەبیریهێنایەوە کە هێرشەکان بە تەنها لەدژی پەکەکە نین و وتی،"هێرشەکان فراوان و هێرشێکن لەدژی مێژووی کورد و کورد و کوردستان. بە تەنها هێرشێک لەدژی پارتێک یان ڕێکخستنێک نین. هێرش لەدژی هەبوونی گەلی کوردستانە، لەدژی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستانە. ئەم هێرشە نە تەنها لەدژی کورد، لەدژی ئازادی گەلان و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

لە هەر کوێ ئازادی و دیموکراسی هەبێت، لەکوێ ژنان و گەلان هەبوونی خۆیان بەدەستهێنابێت، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەری.

لە ئێستادا ڕۆڵی هەندیک هێز هەیە. دەوڵەتی تورکی فاشیست بە دەرفەتەکانی ئێستای خۆی ناتوانێت هێرشی فراوان ئەنجام بدات. لە ڕووی ئابوری، لە ڕووی سیاسی و لە ڕووی سەربازیەوە خاوەن هێزێکی بەم شێوەیە نییە. هەم لە قەیرانە هەرێمەیەکان و جیهانیەکان و هەم لە قۆناغی پەتای کۆرۆنا سوود وەردەگرێت و بەم شێوەیە لە سنورەکانی تا لیبیا هێرش دەکات. ناتوانێت بە تەنها ئەم کارە بکات. بێگۆمان هەندێک پارتی کوردی ڕۆڵیان لێرەدا هەیە.

بە پشتگیری پەدەکە نەبێت، دەوڵەتی تورک ناتوانێت بێتە حەفتانین

شەڕی حەفتانین بە تەنها شەڕێک نییە کە دەوڵەتی تورک سەربەخۆ هاتبێتە ئەو هەرێمەکە و شەڕ بکات. ئەگەر هاوکاری پەدەکە نەبێت ناتوانێت لە حەفتانین بمێنێتەوە و شەڕ بکات.

بەسێ ئەرزینجان ڕایگەیاند کە پەکەکە نە تەنها لەدژی دەوڵەتی تورک بەڵکو لەدژی هەموو هێزە داگیرکەرەکان تێدەکۆشێت و وتی،"دەوڵەتی تورک بەهۆی ئەوەی ناتوانێت ئەم ئۆپەڕاسیۆنە سەربەخۆ بەڕێوەببات، لەگەڵ ئەمریکا و هەندێک هێزی هەرێمی کار دەکات."

ئەگەر پەکەکە لاواز بکەن، هێزەکانی تری دیموکراسیش لاواز دەبن

ئەرزینجان باسی ئەوەی کرد کە پەکەکە هێزی سەرەکیە لە کوردستان و وتی،"هەوڵ دەدات مرۆڤی ئازاد بخوڵقێنێت. خاوەن بەرنامە، ئایدۆلۆژی و پڕۆژەی ژیانی جێگرەوەیە. بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ خاوەن پڕۆژەیەکی ژیانیە... بۆیە هێرش لەدژی کوردی ئازاد، مرۆڤی ئازاد هەیە. ئەگەر لە سەدەی ٢١ دا هێزە دیموکرات و ئازادەکان یەکبگرن و تێکۆشانێک بەڕێوە ببەن، ژیانێکی جێگرەوە دەخوڵقێنرێت و هێرشەکانیش بۆیە ئەنجام دەدرێن."

ئەرزینجان ئەوەی خستەڕوو، هێزە هاوکارە هەرێمیەکان لەناو خەفلەتێکدان و وتی،"ئەگەر دەوڵەتی تورک پەکەکە لاواز بکات، هێزەکانی تری دیموکراسیش لاواز دەبن. هەوڵ دەدات دەستکەوتی هەموو کورد لەناو ببات. نە تەنها کورد، لەدژی زۆر گەلی تریش کار دەکەن. ئەمە بۆ دەوڵەتی ئێران و دەوڵەتی تورک هەمان شتە. دەوڵەتانی هەرێمەکە دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بێت، رێگا نەدەن کورد ببێتە خاوەن پێگەی خۆی، ئازاد ببن و مافەکانیان بەدەستبهێنن. ئەوە بۆ ڕژێمی سوریاش ڕاستە. تورکیا پێشەنگایەتی بۆ ئەم سیاسەتەی قڕکردن دەکات و بە پشتگیری دەوڵەتانی تر دەیەوێت کورد بە تەواوی تەسفیە بکات و لەناوی ببات. لە کەسایەتی پەکەکەدا دەیەوێت لەدژی گەلانیش ئەو سیاسەتە پەیڕەو بکات. ئامانجێکی گرنگیش ئێرانە. دوای ئەو هەموو هەوڵدانانە، نۆرەی ئێرانیش دێت.

بەرخۆدانی گەریلا

بەسێ ئەرزینجان ڕایگەیاند، سەرەتا لە حەفتانین و لە هەموو چیاکانی کوردستان بەرخۆدانێکی گەورە و سەرکەوتوو هەیە و وتی،"بە تایبەتی لەدژی ئەو قسانەی دە دەڵێن'لەم سەردەمەدا گرنگی ئایدۆلۆژی نەماوە، گرنگی تێکۆشانی گەریلا نەماوە' تەڤگەرەکەمان، تەڤگەری ژنان بە کار و هەڵوێستی خۆی بۆ مرۆڤ بووەتە هیوایەکی گەورە."

ئەرزینجان دەشڵێت، ئەگەر زانست و تەکنەلۆژیا بەرەو پێشەوەش چووبێت، گەریلاکانی پەکەکە لەدژی هێزی ناتۆ لەناو بەرخۆدانێکی گەورەدان و وتی،"ئەوەش بە سەرکەوتوویی ئەنجام دەدەن. ئەمڕۆ گەریلایەکی ئێمە، جێگرەوەی هەزار سەربازی تورکە. هەم بە بەرخۆدانی خۆی، هەم بە هەڵویست و ئەرکی خۆی ئەوەی زۆر جار دووبارە کردووە.

ئەرزینجان وتی،"سڵای خۆمان ئاڕاستەی بەرخۆدانی گەریلا دەکەین. بێگۆمان بەرخۆدانی گەلی ئێمە هەیە. گەلەکەمان ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تێگەیشتووترین گەل گۆڕاوە. لە ڕاستی ژیانی ئازاد گەیشتووە. لەسەر ئەم بناغەیە هەڵویستیشی هەیە."

گەنجان و ژنانی کورد سەرچاوە سەرەکی بەرخۆدانن

بەسێ ئەرزینجان ئەندامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاشیگەیاند، ژنانی کورد بە پێشەنگایەتی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان بەرەو پێشەوەچوون، خاوەن ئیرادە و هێزێکی گەورەی رێکخستنن و وتی،"ژنانی کورد لە ئێستادا لە گۆڕەپانی سیاسی، کۆمەڵایەتی لەناو گەریلا و لە ناو هەموو کارێکدا ڕۆڵی خۆیان دەبینن. لە کار و پراکتیکدا و لە بەجێهێنانی ئایدۆلۆژیای سەرەکی ئێمەدا ڕۆڵی خۆیان دەبینن. بۆیە بناغەی داینامۆی ئازادی و بەرخۆدانی تێکۆشانی ئازادی کوردن. گەنجان و ژنانی کورد سەرچاوە سەرەکی بەرخۆدانن. ئێمە دەبینین کە بە بەرخۆدانی ژنان کۆمەڵگا بەرگری لەخۆی دەکات و ژنان پێشەنگایەتی دەکەن. نمونەی بەرچاوی ئەوەش لە ڕۆژئاوا دەبینرێت و جیهانیش ئەوەی بینی."

ئەرزینجان وەبیریهێنایەوە کە لە ڕۆژئاوا لەدژی ئەندامانی کۆنگرەی ستارم لەدژی ژنان عەفرین، لەدژی ژنانی باکووری کوردستانم لەدژی ڕۆژبین چەتین بە سەگ هێرش ئەنجامدرا و وتی،"دەستگیرکردنی ژنان و ئەشکەنجەدانیان دەلالەت لەوە دەکات کە پلانێکی تایبەت هەیە. لە کەسایەتی ژنانی کورد دا هەوڵ دەدەن تێکۆشانی ئازادی کورد لەناو ببەن. تێکۆشانی ئێمەی ژن بە تەنها تێکۆشانی نەتەوەیی نییە، تێکۆشانی ژنانە. هەم ناکۆکی چینایەتی، هەم چینایەتی نەتەوەیی، هەم بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان، خاڵی تێکۆشانی ئێمەن. ژنان ئەمڕۆ نوێنەرایەتی تێکۆشانی ژێردەستەکان دەکەن. نە تەنها بۆ ژنانی کورد، بەڵکو بۆ یەکێتی و تێکۆشانی هاوبەشی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکەن، پێشەنگایەتی بۆ کۆمەڵگا و هەموو ژێردەستەکان دەکەن.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئەرزینجان ئاماژەی بەوەکرد کە تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە گشتی تێکۆشانی ژنانە. لەدژی سیستمی سەروەری پیاو، تێکۆشانی ئازادی ژنان بەڕێوە دەبرێت و وتی،" بەرەیەکی بەم شێوەیە هەیە. لەسەر ئەم بناغەیە هێرشەکان ئەنجام دەدرێن. لەدژی ئەوەش بەرخۆدانێکی گەورە هەیە، ڕاپەرین و سەرهەڵدانی گەورە هەیە. ڕەتکردنەوەش هەیە. هێرشەکان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ باکرێن. لەدژی هەرجۆرە هێرشێک بێ جیاوازی، لەدژی پلانی قڕکردن، بە بەرخۆدانێکی گەورە، گەریلا، ژنان، گەنجان، گەل و بەتەمەنەکان بەرخۆدان دەکەن و سەردەکەون."

ف.ق