بایك: ٢٤ی حوزه‌یران چانسێكه بۆ تێكشكاندنی فاشیزم
جه‌میل بایك ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا، ڕووداوێكی ئاسایی نییه و چانسێكه بۆ تێكشكاندنی فاشیزم.
جه‌میل بایك ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا، ڕووداوێكی ئاسایی نییه و چانسێكه بۆ تێكشكاندنی فاشیزم.
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا و باكووری كوردستان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات - ANF دوا.
بایك ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان-باخچه‌لی سه‌ركه‌وتوو بن، گه‌لانی توركیا ده‌كه‌ونه نێو مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تر. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌پێناو تێكشكاندنی فاشیزمی ئه‌ردۆغان-باخچه‌لی، پێویسته هێزه‌دیموكراته‌كان به‌باشی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كار بكه‌ن.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ده‌ستنیشانی كرد، هه‌ر وه‌ك چۆن ئاكه‌په و مه‌هه‌په ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ خۆیان وه‌ك چانسێك ده‌بینن، هه‌ڵبژاردن بۆ هێزه‌دیموكراته‌كانیش چانسێكه بۆ ئه‌وه‌ی فاشیزم تێكبشكێنن. بایك داوای له هه‌موو لایه‌نه‌سۆسیالیست، لیبڕاڵ، كورد، عه‌له‌وی و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی توركیا و ئه‌ورووپا كرد كه به شه‌و و ڕۆژ كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په له به‌ندی هه‌ڵبژاردندا نه‌ئاڵقێت.
ئه‌ردۆغان به‌بێ كوده‌تا ناتوانێ له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه
جه‌میل بایك ڕایگه‌یاند: ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی بڕیاری هه‌ڵبژاردنیان دا. ئه‌م بڕیاره بڕیارێكی ئاسایی نییه. هه‌موو كه‌س ئه‌م بڕیاره و هه‌ڵبژاردن به سه‌رگرتن شرۆڤه ده‌كه‌ن، ئه‌مه ڕاسته. چونكه ئه‌م بڕیاره، كوده‌تایه‌كه. خۆی له خۆیدا ڕاستیی ئه‌ردۆغان كوده‌تایه. ئه‌ردۆغان به‌بێ كوده‌تا ناتوانێت له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه. هه‌میشه كوده‌تا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
«بۆچی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی دا؟ خۆیشیان دان به‌مه‌دا ده‌نێن؛ [ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجامدرابا، شكستمان ده‌هێنا و زیانمان پێده‌گه‌یشت.] ئه‌مه ڕاسته. چونكه بارودۆخی توركیا ئێستا له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ره‌و خرا بوون و ڕزین ده‌چێت. ئێستا ئاكه‌په و مه‌هه‌په خۆیان به‌ره‌و په‌رتبوون ده‌چن. له بابه‌تی ئابووریدا قه‌یران هه‌یه. له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه كاتێك مرۆڤ سه‌یری ده‌كات، خرابوون ده‌بینێت. كاره‌ساتێك بۆ ئاكه‌په و مه‌هه‌په ڕووده‌دات. بۆ توركیاش كاره‌ساتێك ڕووده‌دات. ئاكه‌په و مه‌هه‌په بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی خۆیان بده‌ن، هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت فه‌رز كرا.»
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا جه‌میل بایك گوتی: «له لایه‌كی دیكه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ها هه‌ڵسه‌نگێنێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیی ئه‌وان ئاشكرا نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی توركدا ڕه‌ش نه‌بن، به گوێره‌ی خۆیان ویستیان به‌م شێوه‌یه ئۆپۆزسیۆنی توركیا به‌بێ ئاماده‌كاری بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی به لاوازی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ببن و ئه‌وانیش به‌م شێوازه قازانج بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر لاواز و ته‌نگه‌تاون و نزیكن له شكستهێنان، نه‌یانویست چانسێك بۆ خۆیان دروست بكه‌ن، بۆیه ئه‌م بڕیاره‌یان دا. هه‌موو ده‌رفه‌ته‌مادییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، زه‌خت و زۆرداری به‌كاردێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ركه‌وتوو بن.»
پێویسته كه‌س به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تدا نه‌گه‌ڕێت
«ئه‌م هه‌ڵبژاردنه؛ هه‌ڵبژاردنێكی ئاسایی نییه، چونكه گوزارشت له شتێك ده‌كات. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، فاشیزم سه‌رده‌كه‌وێت یان دیموكراتی؟ ئه‌مه تێكۆشانێكه، ئایا كێ سه‌رده‌كه‌وێت؟ فاشیزم چاره‌نووسی خۆی به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ستۆته‌وه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته به‌ره‌ی دیموكراتی تێكۆشانی خۆی گه‌ش بكات و سه‌ركه‌وێت. پێویسته كه مرۆڤ وه‌ك هه‌ڵبژاردنێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات، پێویسته مرۆڤ وه‌ك تێكۆشانێك بیبینێت. واته پێویسته هێزی دیموكراتی بئافرێنرێت و سه‌ركه‌وێت. پێویسته فاشیزم له توركیا تێكبشكێت. ئه‌گه‌ر ئاكه‌په و مه‌هه‌په سه‌ركه‌وتوو بن، فاشیزم له توركیا به‌ته‌واوی ده‌چه‌سپێت. ئه‌مه بۆ گه‌لانی هه‌رێمه‌كه و توركیا به‌گشتی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه. به‌م بیروباوه‌ڕه‌وه پێویسته هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌دیموكراته‌كان وه‌ها مامه‌ڵه بكه‌ن و له‌پێناو تێكشكاندنی فاشیزم هه‌موو هێزی خۆیان به‌كاربێنن. چ كورد، چ عه‌له‌وی، لیبڕاڵ، ڕۆشنبیر، نووسه‌ر، ژن و لاوان و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی كه له فاشیزمی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی نیگه‌رانن، پێویسته له به‌رانبه‌ر ئه‌مه سه‌رهه‌ڵبده‌ن و فاشیزم تێكبشكێنن. توركیا له دۆخی نیگه‌رانی ده‌رخه‌ن و دیموكراتی سه‌ربخه‌ن.»
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دوایین چانسه
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ چانسی هه‌ڵبژاردن كرد و داوای كرد هێزه‌دیموكراته‌كان ئه‌م چانسه به‌باشی به‌كاربێنن.
«هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی دوایین چانسه، بۆ هێزه‌دیموكراته‌كانیش چانسی دواییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یان ڕێ له به‌رده‌م دیموكراتی و كۆمارێكی دیموكراتی ده‌كاته‌وه، یانیش فاشیزم قووڵ ده‌كاته‌وه و ده‌یچه‌سپێنێت. له‌وانه‌یه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ندێك كه‌س كاندید نه‌بن و نیگه‌ران ببن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له ئه‌وانی دیكه جیاوازتره، پێویسته به نیگه‌رانی و ناڕازیبوونه‌وه ڕه‌فتار نه‌كه‌ن. پێویسته ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ كاندیده‌كان بجوڵێنه‌وه، به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نگ و تایبه‌ت نه‌كه‌ون. پێویسته هه‌موو كه‌س بۆ سه‌ركه‌وتنی هێزی دیموكراتی كار بكات. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ هێزه‌دیموكراتییه‌كان جێگه‌ی خۆیان له به‌ره‌ی دیموكراتیدا بگرن. پێویسته هه‌ده‌په له‌ژێر به‌ربه‌ستدا نه‌مێنێته‌وه، كار بكه و سه‌ركه‌وتوو به. ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی پیلانی بۆ داڕێژراوه هه‌ده‌په له‌ژێر به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردندا بمێنێته‌وه، به‌و واتایه دێت كه فاشیزمی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی سه‌رده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر فاشیزم له توركیا سه‌ركه‌وێت، ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا بۆ گه‌لی كورد، به‌ڵكو بۆ ژن و لاوان، لیبڕاڵ، سۆسیالیست، عه‌له‌وی، نووسه‌ر و ڕۆشنبیران به واتای ئه‌وه دێت كه توركیا بۆیان ده‌بێته دۆزه‌خ. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕوونه‌دات، پێویسته هه‌موو كه‌س خه‌بات بكات.»
ئه‌ردۆغان ئیسلام به‌كاردێنێت
جه‌میل بایك باس له‌و بۆچوونانه ده‌كات كه پێیان وایه هه‌ڵبژاردن هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت و پێویست ناكات به‌شداری تێدا بكه‌ن. له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌كه‌ن، ئه‌وا فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت و مه‌ترسی گه‌وره دێته ئاراوه.
«گه‌لی كورد له ماوه‌كانی ڕابردوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاری كرد و له په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌كاندا ئه‌نجامی به‌ده‌ستهێنا. ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هه‌موویانی گرت و خستنیه زیندان. له‌وانه‌یه كورد و چه‌په‌كان بڵێن؛ بۆچی به‌شداری ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه بین؟ بێ فایده‌یه و ئه‌وه‌ی ئێمه كردمان له‌به‌ر چاوانه. ئه‌مه بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه، پێویسته وه‌ها لێی نه‌ڕوانن. ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌بن و بۆ هه‌ده‌په كار نه‌كه‌ن، فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په سه‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه ڕێ له به‌رده‌م مه‌ترسیی گه‌وره ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه نامانه‌وێ مه‌ترسیی گه‌وره، كۆمه‌ڵكوژی، زه‌خت و زۆرداری ببینین، پێویسته هێزه‌دیموكراته‌كان كار بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتوانه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن. پێویسته كار بۆ هه‌ده‌په بكه‌ن. ئه‌و كاته سیاسه‌تی شه‌ڕ، كوشتن و زۆرداری شكست دێنێت.»
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه سته‌میان لێ كراوه و پێویسته له ٢٤ی حوزه‌یراندا تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه.
«ئه‌و شارانه هه‌ن كه ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی خرایان كردوون؛ شاری وه‌ك سوور، جزیر، نسێبین، شرنا‌خ و گه‌ڤه‌ر. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌وان چانسێكه، پێویسته تۆڵه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه. ده‌نگی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و وه‌ڵامێكی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی بده‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی داوا ده‌كرێت ئه‌مه‌یه. ئه‌وانه‌ی له شاره گه‌وره‌كان ده‌ژین، چ كورد بن یان لیبڕاڵ و سۆسیالیست، ئه‌وانه‌ی نیگه‌رانن له ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی، پێویسته هه‌موو كار بكه‌ن و خۆیان له ده‌ستی فاشیزم ڕزگار بكه‌ن. به‌تایبه‌تی موسوڵمانان، چونكه ئه‌ردۆغان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئیسلامه‌وه نییه، به ناوی ئیسلامیه‌ت هه‌موو خراپه‌كارییه‌ك ده‌كات.»
له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی دیموكراتی به شه‌و و ڕۆژ خه‌بات بكه‌ن
جه‌میل بایك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، پێویسته گه‌لی له ئه‌ورووپا و دیموكرتیخوازه‌كانی ئه‌وێ بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه كار بكه‌ن. له‌و باره‌یه گوتی: بۆ ئه‌وه‌ی فاشیزم خۆی له توركیا نه‌چه‌سپێنێت و تێكبشكێت. له‌م بابه‌ته‌دا ڕۆڵێكی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر شانی نووسه‌ر، دیموكراتیخواز و سۆسیالیسته‌كانی ئه‌ورووپایه.
«گرینگه به هه‌موو هێزی خۆتان كار بكه‌ن. باوه‌ڕم وه‌هایه كه له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ژنان، لاوان، ئه‌و گه‌لانه‌ی له توركیا ده‌ژین، هێزه‌لیبڕاڵه‌كان، سۆسیالیست و عه‌له‌وی له به‌رانبه‌ر فاشیزم ڕاده‌په‌ڕن و فاشیزم تێكده‌شكێنن. به‌تایبه‌تی موسوڵمانانی ڕاسته‌قینه له به‌رانبه‌ر فاشیزم ده‌وه‌ستنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌دیموكراتییه‌كان سه‌ركه‌ون، شه‌و و ڕۆژ خه‌بات ده‌كه‌ن. پێویسته به‌م هه‌ڵبژاردنه، خۆمان له دیكتاتۆری، فاشیزم، شه‌ڕ و زۆرداری ڕزگار بكه‌ین.»
s.m