به‌ر له هه‌ڵبژاردن سزاكانی دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه په‌سه‌ند كران
له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه-دا، سزای سه‌ر ٨٩ كه‌س كه دادگه‌ی توركیا به‌سه‌ریدا سه‌پاندبوون، په‌سه‌ند كرا. له‌نێو سزادراواندا كاندیدانی په‌رله‌مانتاریی هه‌ده‌په-ش هه‌ن.
له چوارچێوه‌ی دۆسیه‌ی كه‌جه‌كه-دا، سزای سه‌ر ٨٩ كه‌س كه دادگه‌ی توركیا به‌سه‌ریدا سه‌پاندبوون، په‌سه‌ند كرا. له‌نێو سزادراواندا كاندیدانی په‌رله‌مانتاریی هه‌ده‌په-ش هه‌ن.
له چوارچێوه‌ی «دۆسیه‌ی گشتیی كه‌جه‌كه»، دادگه‌ی پارێزگه‌ی دیلۆك-ی باكووری كوردستان، ده‌رباره‌ی ١٣٩ كه‌س كه ناڕه‌زاییان له به‌رانبه‌ر بڕیاری دادگه‌ی هه‌رێمی ده‌ربڕیبوو، بڕیاری په‌سه‌ندكردنی سزاكانی دا. له‌نێو ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كورد-دا كه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ن.
له دۆسیه‌ی چواره‌مین ژووری سزا و دووه‌مین دادگه‌ی سزاقورسه‌كانی ئامه‌د، كه تیایدا ١٩٠ كه‌س دادگه‌یی ده‌كرێن و بڕیار ده‌رباره‌ی ١٤٥ كه‌سیان دراوه، ناڕازیبوونی ١٣٩ له‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.
بڕیار
دادگه سزای ١٨ ساڵ زیندانیكردنی بۆ هه‌ریه‌كه له ئه‌رجان سه‌زگین، شناسی توور، ئه‌حمه‌د ماكاس، مه‌زڵووم تاكداغ، موكائیل كاراكووش، ئومیت ئایدن، سه‌دا ئاكباش جان، عه‌لی شیمشه‌ك، نه‌جده‌ت ئاتالای، عه‌بدوڵا ده‌میرباش، ئۆلجای كانلباش، تونجای كۆركماز، ته‌یب ته‌مه‌ل و ئه‌رجان ئاكیۆل، به گونجاو زانی و په‌سه‌ندی كرد.
هه‌روه‌ها دادگه سزای ٩ ساڵ زیندانیكردنی بۆ هه‌ریه‌كه له حه‌سه‌ن حوسه‌ین ئه‌به‌م، عه‌باس چه‌لیك، زولفیكار كاراته‌كین، نادیر بینگۆل، ئه‌حمه‌د ئه‌رده‌م، جبراهیل كورت، یووردسه‌ڤ ئۆزسۆكمه‌نله‌ر، محه‌مه‌د خه‌تیب دیجله، نیهایه‌ت تاشده‌میر، پنار ئشك، ئه‌لیف كایا، یوكسه‌ل باران، په‌لگوزار كایغسز، په‌رۆ دوندان، سارا ئاكتاش، زاهیده به‌سی، مووسا فاریسئۆغووللاری، ئادل ئه‌ركه‌ك، مه‌حموود ئۆككان و بورهان كاراكۆچ په‌سه‌ند كرد كه بۆیان بڕابوویه‌وه.
ده‌سته‌ی دادگه تانه‌ی سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیكردنی ده‌میر چه‌لیك، محه‌مه‌د تاریح، حه‌سه‌ن فرات ئونه‌ر، حه‌سه‌ن ئیراز، جه‌لال یۆلداش، ئاهمه‌ت ئه‌رتاك، فرات ئانلی، سه‌لیم ساداك، حوسه‌ین كالكان، سۆنگول ئه‌رۆل ئابدیل، ئه‌ته‌م شاهین، ئه‌مروڵا جین، فیكره‌ت كایا، ئایدن بووداك، له‌یلا گیوڤه‌ن، گولجان شیمشه‌ك، نووران ئاتلی سۆیله‌ر، عه‌بدوڵا ئاكئه‌نگین، شێخمووس بایهان، ئه‌حمه‌د زیره‌ك، ئه‌نگین كۆتای، كه‌ره‌م بوورووك، ئه‌سما گوله‌ر، ئۆزله‌م یاساك، ڕۆژدا بالكاش ئاكیوز، مه‌سووت چه‌تین، ره‌مه‌زان ئۆده‌میش، ره‌مه‌زان ده‌ڤه، موحه‌ره‌م ئه‌ربه‌ی، توونجای ئۆك، ئه‌حمه‌د ئیلهان و موسته‌فا دۆغروو-ی ڕه‌تكرده‌وه.
ده‌سته‌ی دادگه بڕیاری بێتاوانی بۆ هه‌ریه‌كه له ئه‌بروو گونای، سیراجه‌تتین ئرماك، سه‌رڤه‌ت ئۆزه‌ن، باهری چه‌كه‌ن، حه‌سه‌ن ئیناتجی، ڕاهمی ئۆزمه‌ن، ئاهمه‌ت جه‌نگیز، حوسه‌ین بایراك، حاجی ئه‌رده‌میر، هه‌ڤال ئه‌رده‌ملی، ئیحسان ئووغوور، سه‌باحه‌تتین دینچ، سه‌ڵاحه‌دین ئه‌لچی، كازم كورت، گاریپ كانده‌میر، زۆرا ئه‌رده‌ده، زه‌ینه‌پ بۆگا، تاكیبه تورگای، عه‌لائه‌دین ئاكتاش، فه‌تهی سووڤاری، مه‌همه‌ت ده‌ڤیره‌ن، نیزامه‌دین ئۆنار، زه‌ینه‌ل مات، ئاتیلا كۆجا، محه‌مه‌د نه‌سیپ گولته‌كین، ئایگول ئارات، ره‌سوول ئه‌ركاپلان، عه‌بدولسه‌رده‌ست تان، سه‌ردار زیره‌ك، عه‌بدوڵا ئافلاتوون، عه‌بدولڕه‌حیم بارانداگ، عه‌بدوڵا هالك كاتار، عه‌بدولغه‌فوور شه‌ن، ئه‌كره‌م ئه‌لبات، گولیستان ده‌هشه‌ت و ئه‌حمه‌د تورك ده‌ركرد.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویست نه‌دۆزراونه‌ته‌وه، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیكردن بۆ فه‌رهان تورك هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
دادگه سزای ٥ ساڵ زیندانیكردنی بۆ زوبه‌یده زومروت، ٤ ساڵ و ٨ مانگ و ٧ ڕۆژ زیندانیكردنی بۆ محه‌مه‌د گوزه‌ل و محه‌مه‌د ئاكونگه‌ر بڕیه‌وه.
هاوكات دادگه دیسان سزای ٦ ساڵ و ٩ مانگ زیندانیكردنی بۆ عه‌بدولڕه‌حیم تانرڤه‌ردی، موسته‌فا، عوسمان ئۆجاكلك، نازم چاگلاك و توركی گولته‌كین، هه‌روه‌ها ٥ ساڵ و ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بۆ موورات تووغروول-ی به گونجاو دانا. دادگه بڕیاری بێتاوانی بۆ ڤه‌یسه‌ل یلدرم و عه‌دنان بایرام به گونجاو دانا.
ده‌سته‌ی دادگه بڕیاریدا سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه بكرێت بۆ سزای ساڵێك و ٢ مانگ زیندانیكردن و سزای مادی به بڕی ٦٠٠ لیره‌ی توركی-ی بۆ ئه‌حمه‌د جه‌نگیز و محه‌مه‌د خه‌تیب دیجله.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ریه‌كه له په‌رۆ دوندار، له‌یلا گیوڤه‌ن، ئه‌بروو گونای و مووسا فارسئۆغوللاری كاندیدی هه‌ده‌په‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا له ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨.
s.m