نیوەڕۆی ئەمڕۆ، «بەرەى ڕووبەڕووبوونەوەى داگیركاریی تورکیا» كه له لایهن كۆمهڵێك پهرلهمانتار، ڕێكخراوهكانی كۆمهڵگهی سیڤیل، ڕۆژنامهوان و چالاكیی سیڤیل پێكهێنراوه، یاداشتێکیان ئاڕاستەى نووسینگەى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان له سلێمانی کرد، دواتر كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
«پێویسته پهرلهمان بڕیاری دهركردنی سوپای توركیا بدات»
له كۆنفڕانسه ڕۆژنامهوانییهكهدا ئاڤان جەمال، ئەندامى بەرەى ڕووبەڕووبوونەوەى داگیركاریی تورکیا، یاداشتى گرووپەکەیانى خوێندەوە کە تیایدا هاتبوو: «داوا لە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان دەکەین کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە داگیرکارییەکانى سوپاى تورکیا لە هەرێمى کوردستان ئەنجام بدات و هەڵوێستى خۆیان و نیگەرانى خەڵکى هەرێمى کوردستان بەرامبەر بوونى سوپاى تورکیا لە هەرێم بە تورکیا و ڕاى گشتىی جیهان ڕابگەیەنن و بڕیارى دەرکردنى سوپاى تورکیا لە هەرێمى کوردستان بدەن.»
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە پەرلەمانى هەرێم کراوه، بڕیارى ژمارە ٣٧ى ساڵى ٢٠٠٣ جێبەجێ بکات کە تایبەتە بە دەرکردنى سوپاى تورکیا لە هەرێمى کوردستان. ههروهها داواش لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کراوه کە چاو بە ڕێککەوتنى ساڵى ١٩٧٨ و ١٩٨٤ی نێوان حکوومەتى بەعس و دەوڵەتی تورکیادا بخشێنێتەوە سەبارەت بە بەزاندنى سنوورەکانى یەکتر.
«بوونی سهربازانی توركیا له ههرێم ناقانوونییه»
دواتر شێرکۆ حەمە ئەمین، ئەندامى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان قسەى کرد و گوتى: «ئێمە وەک پەرلەمانتاران ئەم یاداشتەى ئاڕاستەمان کراوە بە گرنگى وەردەگرین و کارى لەسەر دەکەین. هەوڵدەدەین بەزووترین کات پەرلەمانى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەسەر ئەم پرسە ئەنجام بدات و بڕیارى پێویست لەو بارەیەوە دەربکات، چونکە ئێمەش نیگەرانین لەو داگیرکارییانەى لە خاکى هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێت و هەموو سوپاپەکى تورکیا و ئێران لە خاکى هەرێمدا بە نایاسایى دەزانین.»
s.m