ته‌مه‌للی: ئێمه ده‌بینه ده‌نگی خۆشه‌ویستی، هیوا و دیموكراتی
سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، له شاره‌كانی باكووری كوردستان ده‌ستی به كۆبوونه‌وه و میتینگه‌كانی خۆی كرد.
سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، له شاره‌كانی باكووری كوردستان ده‌ستی به كۆبوونه‌وه و میتینگه‌كانی خۆی كرد.
ته‌مه‌للی ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات - ANF دوا و باسی له هێرشی قڕكردنی سیاسی دژی هه‌ده‌په كرد.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په به‌بیریخسته‌وه كه له زیندانه‌كان زۆر زیندانی و سزادراوی سیاسی هه‌ن. گوتیشی: «توركیا پێویستی به ئاساییبوونه‌وه هه‌یه. ئێمه سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان و مافی گه‌ردوونی. كاتێك ئه‌مه به‌دیهات، زیندانه‌كان به‌تاڵ ده‌بن.»
سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ده‌رباره‌ی كێشه‌ی ئابووری له توركیا گوتی: «ماوه‌ی ١٦ ساڵه ئاكه‌په له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام هه‌موو به‌رنامه‌ئابوورییه‌كانی شكستی هێناوه.»
«په‌یوه‌ندیی باری خراپی ئابووری له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و دیموكراتی هه‌یه. له وه‌ڵاتێك كه دیموكراتی تێدا بچه‌سپێت، ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی پێشده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر له وه‌ڵاتێكدا دیموكراتی نه‌بێت، ئابووری شكست دێنێت. له مێژووی هه‌موو وه‌ڵاتاندا ئه‌مه ڕوویداوه. له توركیا هه‌ر كه هه‌نگاو بۆ دیموكراتی نراوه، ئابووریش باشتر بووه. ئه‌گه‌ر ئێوه له دیموكراتییه‌وه ده‌ربازی نێو ڕژێمێكی دیكتاتۆری بن، ئه‌و كاته ئابوورییه‌كه‌شتان سه‌ره‌وژێر ده‌بێت.»
ته‌مه‌للی هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه تاكه ڕێگه‌ی پێشخستنی دیموكراتی له توركیا، چاره‌سه‌ری پرسی كورده و گوتی: «ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئابووری به‌ره‌و پێش ناچێت. ئه‌مه ته‌نیا بابه‌تێكی هه‌رێمه‌كه نییه، ئه‌گه‌ر بچن بۆ ئیزمیر، ئانتاڵیا، تراكیا و ده‌ریای ڕه‌ش-یش هه‌مان كێشه ده‌بینن.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له ٢٤ی حوزه‌یراندا كۆتایی به ڕژێمی ئاكه‌په\ئه‌ردۆغان دێت و گوتی: «ئێمه به‌بڕیارین له‌م بابه‌ته‌دا. نزیكه‌ی ٧ هه‌زار هه‌ڤاڵی ئێمه ئێستا زیندانین. ئه‌وانه‌ی حوكم دراون، ناژمێرم. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش توانیمان ٢٥٠ هه‌زار هه‌ڤاڵی خۆمان بۆ چاودێریی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ئاماده بكه‌ین. هێز و خۆڕێكخستن ئه‌مه‌یه. ڕێكخستنبوونی هه‌ده‌په به‌م شێوه‌یه‌یه. بۆیه ئێمه ده‌بێ باوه‌ڕمان به خۆمان هه‌بێت و به نیازی هه‌ڵوه‌شاندنی به‌ندی هه‌ڵبژاردن، هه‌تا ٢٤ی حوزه‌یران هه‌فتانه هه‌ر ٧ ڕۆژه‌كه‌ی ٢٤ كاتژمێر كار بكه‌ین.»
سه‌زای ته‌مه‌للی ده‌ستنیشانی كرد كه حكوومه‌تی ئاكه‌په له دژی هه‌ده‌په پڕوپاگه‌نده‌ی ڕه‌شكردن ده‌كات.
«شه‌ڕێكی ده‌روونی ده‌كه‌ن. پێویسته گه‌لی ئێمه ئاگای له‌مه هه‌بێت و ئیدی ئه‌ردۆغان باش بناسێت. شتێك نییه كه ئه‌ردۆغان به‌ڵێنی ئه‌نجامدانی بدات، ڕێگه‌یه‌ك نییه كه ئه‌ردۆغان بۆی بچێت. كه‌وتۆته ڕێگه‌یه‌ك كه به‌رده‌می داخراوه. جگه له دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی ٢٠٠٢ ناتوانن شتێكی دیكه بكه‌ن. هه‌وڵ ده‌ده‌ن به قسه‌ی ڕقدار و نه‌فره‌ت خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.»
ته‌مه‌للی گوتی: دژی ئه‌مه ببنه هیوا، خۆشه‌ویستی و دیموكراتی. ئێمه ده‌نگی هه‌ده‌په و ڕاستی ده‌گه‌یه‌نینه هه‌موو شوێنێك و هه‌موو كه‌سێك.»
s.m