ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان لە ڕاگەیەنراوەکەیدا وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی هونەرمەند عەتا چاوشین کرد، هەروەها باسی لەوەش کرد کە به‌كۆچی دوایی كاكه عه‌تا كه‌لێنێكی گه‌وره له‌كلتورو چاندی گه‌له‌كه‌مان دروست بوو.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"به‌بیستنی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی میللی عه‌تا ئه‌مین ناسراو به عه‌تا چاوشین زۆر غه‌مبار بووین وپرسه و سه‌رخۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی و خۆمان وگه‌له‌كه‌مان وبه‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌ین.
به‌كۆچی دوایی كاكه عه‌تا كه‌لێنێكی گه‌وره له كەلتورو چاندی گه‌له‌كه‌مان دروست بوو كە وه‌ك گۆرانی بێژێكی میللی توانی ڕۆحییه‌تێكی زیندوو به‌ته‌واوی ئه‌و هونه‌ره بدات كه دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان بۆقڕكردنی كلتوری له‌بواری چاند و هونه‌ر وه‌ك به‌شێك له‌ته‌واوی پیلانگێڕیه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌مان كردی، هونه‌رمه‌ند كاكه عه‌تا وه‌ك تێكۆشه‌رێكی ماندوونه‌ناس و بێ به‌رامبه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت هه‌میشه به‌ده‌نگی زوڵاڵی خۆی هونه‌ر‌ێكی زیندووی پێشكه‌ش به‌گه‌له‌كه‌مان كرد و خاوه‌ن ڕێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی بوو له هونه‌ری گۆرانی وتندا.
بۆكۆچی دوایی ناواده‌ی هونه‌رمه‌ند كاكه عه‌تا ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان خۆی به‌خاوه‌ن پرسه ده‌بینێت و هیوادارین دواناخاۆشی بێت بۆبنه‌مه‌اڵه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی و بۆگه‌له‌كه‌مان به‌گشتی."
ف.ق