تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان شکستی هێناوە لە حکومڕانی باشوری کوردستاندا، ڕێگریی کردن لە هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا، داوادەکات، کە حکومەتی ئێستا هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکی ڕزگاریی نیشتیمانی پێک‌بێت، هەروەها داوادەکات، کە بەرەیەکی هاوبەش و فراوانی ئۆپۆزسیۆن پێک‌بێت بۆ هەڵوەشانەوەی حکومەتی ئێستا و ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە شاری سلێمانی پڕۆژەیەکیان بۆ چاکسازیی لە باشوری کوردستان خستەڕوو.
پڕۆژەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەلایەن محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان خویندرایەوە، کە تێیدا هاتبوو:
"پلانگێڕیەکی گەورە لەسەر گەلی کوردستان هەیە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین داگیرکەریی بۆ سەر باشوری کوردستان ئەنجامداوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگە لە ئاستی ئەو داگیرکەریانە.
هەروەها هاتبوو: حکومڕانی هەرێمی کوردستان ته‌واو بووەته حوكمێكی خۆسه‌پێنی ده‌سه‌ڵاتداری پیاوسالاریی، گرنگی نادات به‌پێگه‌ی ژن، هەروەها ماوه‌ی 29 ساڵه گیانی به‌رخۆدان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێو ده‌بات، هه‌ربۆیه ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته لێی به‌رپرسیاره، ئەم ده‌سه‌ڵاته بووەتە مه‌ترسی له‌سه‌رژیاتی خه‌ڵك، وابه‌سته بوونی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به‌داگیركه‌رانه‌وه هۆكاره بۆنه‌پاراستنی و ئه‌وه‌ی له‌ئێستا ده‌بینرێت، هیچ یه‌كێك له‌ده‌زگاكانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان تاكو ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی جددیان نه‌بووه، ئه‌گه‌رچی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوری عیراق هه‌م ئه‌ركی هه‌رێمی كوردستان وهه‌م ئه‌ركی عێراقیشه، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەریمی کوردستان هیچ هەنگاویکی بۆ پاراستنی خاکی کوردستان نەناوە، له‌ئێستاشدا ناردنی هێزی عێراق بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگەی گومانە.
لە پڕۆژەکەی تەڤگەری ئازادیی-دا بۆچاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌ترسیانه و ڕێگریی له‌هێرشی داگیركاریی و پیلانگێڕیی ئەم هەنگاوانەیان خستبووە ڕوو:
١ ـ پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكرات( ڕزگاری نیشتیمانی) وه‌ك به‌دیلی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، تاكو هه‌ڵبژادنێكی نوێ ده‌كرێت.
٢ ـ ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت، بۆئه‌وه‌ش به‌پێویستی ئه‌بینین كۆمیسیۆنێكی هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن له‌كه‌سانی پسپۆڕ پێكبهێنرێت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یۆنامی.
٣ ـ بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كی یاسایی و سیاسی بێت په‌له بكرێت له داڕشتنی ده‌ستورێكی دیموكراتی، بۆئه‌وه‌ش لیژنه‌ی تایبه‌تی بۆ پێكبهێنرێت له‌خه‌ڵكانی شاره‌زاو بێ لایه‌ن.
٤ ـ ئه‌و حكومه‌ته كاتییه له‌كاره یه‌كه‌مینه‌كانی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی دارایی و ئابووری بێت، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بەغداد بكه‌ونه گفتوگۆ دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه دارایی و ئابووریه‌كان.
٥ ـ بۆ پێكهێنانی ئه‌و كارانه به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتی ناو كۆمه‌ڵگه به‌گرنگ ئه‌بینین بۆ پشتیوانی ئه‌و حكومه‌ته ڕاگوزارییه و ڕێگری كردن له‌ده‌سه‌ڵاتی حزبی بۆ ڕاپه‌ڕاندتی كاره‌كانی تاكو هیچ به‌ره‌به‌ستێكی بۆ دروست نه‌كه‌ن.
٦ ـ ئه‌ركێكی تری ئه‌م حكومه‌ته ڕاگوزارییه پاراستن و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆ و سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان بێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا و ئه‌و پیلان و داگیركارییه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه هه‌یه، ئه‌ویش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وله‌تی."
ز.ش