جولەمێرگ خۆی بۆ سێ پەرلەمانتار ئامادە دەکات
گەلی جولەمێرگ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران دەکات و دەڵێن، هەر سێ پەرلەمانتاری پارێزگاکەیان بۆ هەدەپە دەبێت و ئاکەپەش وەدەردەنێن.
گەلی جولەمێرگ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران دەکات و دەڵێن، هەر سێ پەرلەمانتاری پارێزگاکەیان بۆ هەدەپە دەبێت و ئاکەپەش وەدەردەنێن.
گەلی جولەمێرگ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران دەکات و دەڵێن، هەر سێ پەرلەمانتاری پارێزگاکەیان بۆ هەدەپە دەبێت و ئاکەپەش وەدەردەنێن.
پارتی دیموکراتیکی گەلان 'هەدەپە' لە هەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیران / ١٧ى جۆزەردان و ١ی تشرینى دووەم / ١٠ى گەڵاڕێزان لە جولەمێرگ لەسەدا ٩٠ ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا، بەوەش بوو بە پارتی یەکەم. لە سێ پەرلەمانتار هەرسێکیانیان بردەوە. گەلی جولەمێرگ دەڵێن، کە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران / ٣ى پووشپەڕدا بەهەمان شێوە هەر سێ پەرلەمانتارەکەی هەدەپە هەڵدەبژێرن.
ئێمە لە جولەمێرگ لە ئامادەکارییەکانی خەڵکی شارەکە بۆ هەلبژاردنەکان و هیواکانیانمان پرسی. سەعدولڵا بەسێ وتی "هەر کەسێكی خەڵكی جولەمێرگ دەمیرتاشێکە و بە ورە و ئومێدی بەهێزمان لە هەڵبژاردندا سەردەکەوین. بە رێژەیەکی زۆری دەنگەکان ئێمە ئەو ٣ پەرلەمانتارەی هەدەپە هەڵدەبژێرین".
وتیشی "کورد بە یەکگرتووی دەتوانێت هەموو شت بەدەستبهێنێت. ئامانجی ئێمە ئەوەیە گۆشەگیریی و ستەم لەسەر رێبەرەکامان و خۆمان هەڵبگیرێت. ئێمە تەنها هەقی خۆمان دەوێت. دەبێت هەموو کەس دەست لەسەر ویژدانی خۆی دابنێت و ئاوەها بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان".
ئێمە هەمیشە لەگەڵ پارتی خۆمانداین
ئیسماعیل کەسکین'یش وتی "دەبێت هەموو گەل دەنگی خۆیان بدەنە ئاشتی و برایەتی و ڕێگای ئاشتی و برایەتیش دەمانگەیەنێتە هەدەپە. ئێمەی گەلی جولەمێرگ هەمیشە لەگەڵ پارتی خۆماندا بووین و لە ئێستاش بەدواوە لەگەڵ پارتی خۆمان دەمێنینەوە. بۆئەوەش ئێمە بە هەموو توانای خۆمانەوە بۆ پارتی خۆمان کار بکەین. گەلی جولەمێرگ پێش ئێستاش بە ورە و ئومێدێکی بەهێزەوە ڕابوون و هەموو پەرلەمانتارانی شارەکەیان بەدەستهێنا. ٢٤ی حوزەیران / ٣ى پووشپەڕیش بەهەمان شێوە دەبێت. لەبەرئەوە ئێمە هێزی خۆمان دەزانین. هەرچۆن ئێمە باوەڕمان بە پارتەکەی خۆمان هەیە، ئاوەهاش پارتەکەمان باوەڕیی بە ئێمە هەیە".
ئاکەپە دەست بەتاڵ دەمێنێتەوە
قاهر دەمیر وتی "گەلی کورد لەگەڵ پارتەکەی خۆی بووەتە یەک. ئاکەپە دەیەوێت نوێنەری کوردان لە دەرەوەی پەرلەمان بهێڵێتەوە. بەڵام لە ٢٤ی حوزەیران، سەرەتا لە جولەمێرگ و پاشان لە شارە کوردیەکانی تر، ئاکەپە بە دەستبەتاڵی دەگەڕێتەوە. ئامانجیشمان ئەوەیە کە لەم هەڵبژاردنەدا پارتی ئێمە و گەلەکەمان سەربکەون. ئێمە لێرە سێ پەرلەمانتار هەڵدەبژێرین و بەوەش لەسەدا سەدی کورسییەکانی جولەمێرگ بۆ پارتی خۆمان دەبەینەوە".
شەقامی دیموکراسیی لە ئاکەپە دەدات
محەمەد تەمەل وتی "نابێت هیچ کەسێک بکەوێتە شک و گومانەوە، نوێنەرانمان لە زیندانەکاندان. بەڵام با باش بزانن کە هەریەک لە ئێمە سەڵاحەدین دەمیرتاشێک و عەبدولڵا زەیدانێکن. لە ٢٤ی حوزەیران / ٣ى پووشپەڕدا ئێمە وەڵامێکی جوان دەدەینەوە بە ئاکەپە. هیچ کاتێک ئاکەپە لە جولەمێرگ نوێنەرێكیشی دەرنەچوووە و ئێستاش ناتوانێت هیچ بباتەوە. ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران / ٣ى پووشپەڕ ئێمە بە شەقامی دیموکراسیی لێیان دەدەین".
ر.م