جۆلەمێرگ و هاوڕێکانى پێشوازى لە بەهار دەکەن
جۆلەمێرگ، پایتەختى چیا و کانیاوەکان، لەگەڵ هاتنى بەهاردا دیسانەوە تۆوی ئازادیى چاندەوە.
جۆلەمێرگ، پایتەختى چیا و کانیاوەکان، لەگەڵ هاتنى بەهاردا دیسانەوە تۆوی ئازادیى چاندەوە.
جۆلەمێرگ، پایتەختى چیا و کانیاوەکان، لەگەڵ هاتنى بەهاردا دیسانەوە تۆوی ئازادیى چاندەوە.
جۆلەمێرگ پاڵى داوە بە کوێستانی بەرچەلانەوە. چیاى سمبل لە تەنیشتیدایە و هەرگیز لێى جیانابێتەوە. رووبارى زاپ هاوڕێیەتی و رۆح و ژیانى پێبەخشیوە. جۆلەمێرگ بەو هاوڕێی دێرینانەیەوە، هەزاران ساڵە بووەتە هێمای بەرخۆدان و ئازادی. بەرخۆدان لەگەڵ بەهار گەشتر و بەهێزتر دەبێتەوە و دیسانەوە دەبێتەوە سەرچاوەى ئومێد. چیا، دەشت و دۆڵەکانی دەرگایان بەرووى هەموو رووەک و بوونەوەرێکدا کردووەتەوە. جۆلەمێرگ بەهارەکەى بەو شێوەیەیە، چونکە وڵاتى چیا و کانیاوەکانە.
ر.م