دوکاندار و کاسبکارانی شاری هەولێر گرد بوونەوە

دوکاندارانی شاری هەولێر بە مەبەستی کەمکردنەوەی کرێی دوکانەکانیان، گردبوونەوەیەکیان ساز کرد.

ئەمڕۆ جارێکی دیکە ژمارەیەك لە كاسبكاران و دووكاندارانی بازاڕی داون تاون، لە شاری هەولێر، لەبەردەم بازاڕەکەیاندا گردبوونەوە.

کاسبکار و دوکاندارەکان ناڕەزایەتیان پیشانی بەرزبوونەوەی کرێی دوکان و بازاردا و بۆ ئەم مەبەستەش گرد بوونەوە.

کامەران عەلی، یەكێك لە دووكاندارانی بازاڕی داون تاون، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەوە چەندین جارە گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجامدەین، بەهۆی گرانی كرێ دووكانەكان و كەمی بازاڕ، بەتەواوی ژیانی خستووینەتە ژێر مەترسیی و لە ئێستاشدا پارەیەكی زۆری کرێ دووکانمان هاتووەتە سەر و توانانی دانەوەی قەرزرەكانیشمان نەماوە .

وتیشی: بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆوە نزیكەی دوومانگە دووكانەكانمان داخراون سەرەڕای هێنانی كەلوپەلێكی زۆر بۆ وەرزی بەهار، بەڵام نەفرۆشراون و هەموویان ماونەتەوە و بەوهۆیەشەوە زیانێكی زۆری ماددیمان پێگەیشتووە و خاوەن بازاڕەكەش لە كرێ دووكانەكانی خۆش نەبووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئێستاش كە دوو مانگە مووچە خۆران مووچەیان وەرنەگرتووە وایكردوە بازاڕ بە یەكجاری بوەستێت، تەنانەت ڕۆژی وا هەیە كرێی هاتووچۆی خۆشمان دەست ناكەوێت.

ز.ش