دەستگیرکردنی دایکێک-ی ئاشتی لە تورکیا

حەلیمە ئیشیک یەکێک لە دایکانی ئاشتی کە تەمەنی ٥٩ ساڵە وسەرەرای نەخۆشیی ، دەستگیرکرا.

ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە، بە نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەر، تا دێت زیاتر لە شکست نزیک دەبنەوە. و فشاری-یان خستووەتە سەر هەموو چینەکانی کۆمەڵگە، لە ٧ ساڵان تا ٧٠ ساڵان لە فشارەکانی ئەردۆغان پاریزراو نین.

حەلیمە ئیشیک-ی تەمەن ٥٩ ساڵ یەکێکە لە دایکانی ئاشتیی و ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتییە لە مێردین. لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵی هاوڵاتیاندا، لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی جمهوریەتی سەر بە ناوچەی ئارتوکلوی لە مێردین، لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیر کرا.

بە بیانووی ئەوەی کە لەلایەن سەردۆزگەرەوە بڕیاری لێپێچینەوەی لەسەرە، دایکە حەلیمەی تەمەن ٥٩ ساڵ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و ڕەوانەی لقی تەم کرا.

هاوژینی دایکە حەلیمە ئیشیک کە ناوی حامید ئیشیک-ە ڕایگەیاند کە دایکە حەلیمە زۆر نەخۆشە و باری تەندروستی باش نیە، کەچی پۆلیسی تورکیا ڕێگە نادەن تەنانەت لەگەڵ پارێزەرەکەشیدا دیدار ئەنجام بدات.

ک-ش