دەوڵەتى تورک گوندەکانی حەفتانین بۆردومان دەکات

دەوڵەتى تورک و سوپا داگیرکەرەکەى بەردەوامن لە هێرشەکانیان لە دژی حەفتانین و بۆ ئەوەى گوندەکان چۆڵ بکرێن، گوندەکان بۆردومان دەکات.

دەوڵەتى تورک لە ١٦ی حوزەیرانەوە هێرشە داگیرکەرییەکانی بۆ سەر حەفتانین دەستپێکردووە و ئیدعا دەکات، کە شوێن و ناوچەکانى گەریلا بۆردومان دەکات، بەڵام لە راستیدا لە باشووری کوردستان شوێن و ناوچەی ژیانی هاووڵاتییانی مەدەنی بۆردومان دەکات.

گوندی بێرسیڤ لە زاخۆ بەهۆی پێگەى جوگرافییەوە هەڵکەوتەیەکى گرنگی هەیە و چەند رۆژ لەوە پێش فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر دەستیان بە بۆردومانکردنی کردووە.

هاووڵاتییانی گوندی بێرسیڤ لە دژی بۆردومانەکانى دەوڵەتى تورک وتیان "پەکەکە لێرە نییە، ئێمە لێرەین. دەوڵەتى تورک نەک تەنها دەویەوێت گەریلا بکوژێت، بەڵکو دەیەوێت هەموومان بکوژێت. چەندین رۆژە ئێمە و ناوچەکانی گەریلا بۆردومان دەکات. لە گوندەکەدا هاووڵاتییانی مەدەنی دەژین، بەڵام وا دیارە حکومەتى باشوور خاکەکەمانی بە تورکیا فرۆشتوە. زیان بە باخ و باخچە و رەزەکانمان گەیشتووە و بەشێک لە ئاژەڵ و پەلەوەرەکانمان لەناو چوون. بە ناو باخ و رەزەکانماندا رێگا لێدەدەن. بۆ ئەوە ئێمە لە دۆخەکە نیگەرانین و بە مەترسیداری دەزانین. حکومەتى باشووری چاوی خۆی داخستووە، بەڵام ئێمە دەستبەرداری گوندەکەمان نابین".
ژ.ت