دەوڵەتى تورکیا پرسەخانەی ئێزدییانی لە گوندی ئەفشێ رووخاند
دەوڵەتى تورکیا لە گوندی ئەفشێ لە ناوچەی میدیاتی سەر بە مێردین، پەرسەخانەی هاووڵاتییانی ئێزدیى ئەو گوندەى رووخاند.

ناوەندی رۆشنبیریى ئێزدییان (NÇE - نەچە) ڕایگەیاند، دەوڵەتى تورکیا لە گوندی ئەفشێ لە ناوچەى میدیاتى سەر بەپارێزگاى مێردین لە باکووری کوردستان پرسەخانەی هاووڵاتییانى ئێزدیى رووخاند.
ناوەندی کلتووری ئێزدییان ڕاشیگەیاندووە "ئێمە وەک ناوەندی رۆشنبیریی ئیزدییان داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و گەلی کوردستانی دڵسۆز دەکەین کە بێدەنگ نەبن. ئەمە بە مانای ئەوە دێت کە پیلانەکانی ساڵی ٢٠١٤ ی داعش هێشتا کۆتاییان پێ نەهاتووە. بێدەنگی ڕووڕەشی و هاوکاریکردنی ئەو ستەمەیە".
لە بەشێکى ترى راگەیاندراەکەى نەچەدا هاتووە "ئیزدییە بەشەرەف و خاوەن کەرامەتەکان، گەلە وڵاتپارێزەکەمان، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر دەبێت خۆمان بە رێکخستن بکەین و ڕێکخستنەکانیشمان بەهێزتر و پتەوتر بکەین بۆ ئەوەی چیتر داگیرکەران و دوژمنانی مرۆڤایەتی نەتوانن بە ئاسانی لە دژمان بجوڵێنەوە".
راشیاگەیاندووە "دەبێت هەموو شوێنێک لە دەوڵەتی داگیرکەر و هاوپەیمانەکانی تەنگ بکەین. ڕۆژ ڕۆژی غیرەت و خاوەنداریکردنە لە بەها ئاینیی و نەتەوەییەکان. ئێمە ئەو هەڵوێستەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە تووندی شەرمەزار دەکەین. ئەفشێ تەنها نییە و دەشبێت جارێکیتر ئەو پەرسەخانەیە دروستبکرێتەوە و رادەستى خاوەنەکانیان بکرێتەوە".
ر.م