زیلان ڕوحی سەرکەوتنە

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار  دەڵین:" بە ڕوحی فیدایی و هێڵی تێکۆشانی زیلان ( زینب کناجی) وەک بووڕکانێک هێڕش دەکەنە سەر دوژمن".

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە سەر چالاکیە فیدایەکەی زیلان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەیان کرد.

زیلان( زینەب کناجی) لە ساڵی ١٩٧٢ لە ناوچەی ماڵاتیای باکووری کوردستان لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٩٤ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا و تێکۆشان کرد. لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک کە لە ٦ی ئایار  لە بەرمابەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامیدا، زیلان لە وڵامدا تەقەمەنی لە خۆی پێچاو و لە ٣٠ حوزەیران لە ناوەندی سوپای داگیرکەر لە دەرسیم خۆی بە دووژمندا تەقاندەوە و شەهید بوو. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە دوای ئەو چالاکیە وتی:" زیلان مانڤیستۆیە".

گەریلای یەژاستار دیرۆک وڵاتیش ڕایگەیاند کە زیلان بە ڕۆحی فیدایی سمبوڵی هێڵی تێکۆشانە و وتی، "ئەم هێز و ئیرادەیە لەم سەردەمەدا بە ڕوحی سەما کۆچەر بەرەو سەرکەوتن دەڕوات و ڕاشیگەیاند، لەسەر ڕێچکەی ڕاستی زیلان دەبن."

وەک بوورکانێک

گەریلای یەژاستار بەنگین دوویگو ئاماژە بەوە دەکات وەک بوورکانێک هێرشی دووژمن دەکەن و وتی: ئیستا لە ڕێگای زیلانەوە بە هەزاران فیدایی ڕێبەر ئاپۆ هەن. فیدایەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەرگیز کۆتاییان پێ نایەت. زیلان فەرماندە و پێشەنگی ئێمەیە، بانگەشەمان بۆ تێکۆشان گەورەیە، ئێمە خۆمان لەبەر ڕوناکی هەڤال زیلان پێش دەخەین.

نامەی کۆتایی زیلان

زیلان کە نوێنەرایەتی جەوهەری بەرخودانی تێکۆشانی ژنانی کورد دەکات، لە نامەی کۆتای خۆی بۆ ڕیبەر ئاپۆ وتبووی.

سەرۆکی من!

"لەبەرامبەر ئەو ڕەنج و هەوڵدانە بی سنورە ئێوە، ئێمە گیانی خۆشمان دەدەین بەس هێشتا تێرکەر نییە. خۆزگە لە گیانیشمان شتێکی بە بەهاتر هەبوایە بۆ ئەوەی فیدام بکردایە. ئێوە ڕێگای ئازادی و داهاتووی کوردستان و گەلی کورد و مرۆڤایەتین، ژیانی ئێوە بۆ ئێمە شانازیە، خۆشەویستی و ئیرادەمان پێدەبەخشێت. گەلی کوردستان بە ملێۆنان کەس تا مردن گریدراوی تۆن و باوەڕیان پێت هەیە، ئەو سەرنج ڕاکێشیەی ئێوە زۆر کاریگەری لەسەر ئێمە دروست دەکات. لە ساتە هەرە سەختەکاندا ئێمە بیر لە تۆ دەکەینەوە هێزێکی گەورەی مەعنەوێت لێ وەر دەگرین، ئەوەی هەر زیاد بە شەهیدانەوە پەیوەستە ئێوەن، لەبەر ئەوە هێچ کاتێک ئێمە بیر لە ڕابردوومان ناکەینەوە. من ئەوە چالاکیە ئەنجام دەدەم وەک ئەرکێک لەسەر شانی خۆم دەبینم و دەمەوێت ئەرکی خۆم پێک بێنم، لەو بڕوایەدام ئەم چالاکیە دەبێتە وڵامێک بۆ هەموو کەموکورتیەکانم. ڕێگای ئازادی خۆم لە شەڕدا دەبینمەوە، بە پێوسیستی دەزانم ئەم چالاکیە ئەنجام بدەم، دەمەوێت خاوەنداری لە چالاکی مەزڵوم، خەیری، کەماڵ، فەرهاد، بەسی، بێڕتان، بێریڤان، و روناهی بکەم و لەسەر ڕێگای ئەوان بم. دەمەوێت ببمە ولامێک بۆ داواکاری ئازدی گەلەکەم. لە دژی سیاسەتی ئیمپرالیزم  و داگیرکاری ژن، دەمەوێت بۆمبەکانم بەخۆمدا بتەقێنمەوە، پێشانی بدەم کە توڕەییمان چەندە زۆرە ، دەمەوەێت ببمە سومبوڵی ژیانەوەی ژنی کورد".

بۆ ژیان خاوەن بانگەشەیەکی مەزنم. دەمەوێت ببمە خاوەن ژیانێکی بە واتا و چالاکیەکی گەورە. تێکۆشانی ئێمەی ڕزگاری نەتەوەیی بە پێشەنگی سەرۆک ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا ئەم تێکۆشانە سەر دەکەوێت و گەلێک نمونەی وەک مەزڵۆم لە ناو ماڵباتی مرۆڤایەتی جیهاندا جێگایەکی شایستەی دەبێت. لەسەر ئەم بنەمایەش من جارێکی تر گرێدراوی خۆم بە سەرۆک ئاپۆ، بە شەهیدانی کوردستان، هێزی ئێمەی شەڕ، هاوڕێیانی زیندان، گەلی کوردستان و مرۆڤایەتی باس دەکەم و بەڵێن دەدەم کە من لە جێی باوەڕی ئەوان بم. لەبەر ئەوەی زۆر حەز لە ژیان و مرۆڤەکان ئەکەم دەمەوێت ئەم چالاکیە ئەنجام بدەم."

ف.ق