سزای ٩ ساڵ زیندانیکردن بەسەر هاوسەرۆک شارەوانیی سووری ئامەد دا سەپێنرا

دادگای ەوڵەتى تورکی داگیرکەر سزای ٨ ساڵ و ٩ مانگی زیندانیی بەسەر جەمال ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى سووری ئامەد دا سەپاند، کە پێشتریش لە کارەکەى دووخرابووە و شارەوانییەکەى لەلایەن ئاکەپەوە زەوتکرابوو.

لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا داگیرکەریی تورک جەمال ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى سوری ئامەد لە ئەرکەکەى دوورخستەوە و دەستی بەسەر شارەوانیی سووری ئامەددا گرت و قەیومێکى تاڵانچیی لە شوێنەکەى داسەپاند.

دانیشتنی دادگایکردنی ئۆزدەمیر لە لقی ٨ی سزاق قورسەکانى ئامەد بەڕێوەچوو، بەڵا ئۆزدەمیر بەشداری دانیشتنەکە نەبوو.

دادگای دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ بیانوی "ئەندامبوون لە رێکخستن" سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاند و بە بیانوی "پروپاگەندەی بۆ رێکخستن کردووە" سزای ساڵێک و ٣ مانگی زیندانیی تری بەسەردا سەپاند و بە گشتی سزای ٨ ساڵ و ٩ مانگ زیندانیی بەسەر ئەو هاوسەرۆک شارەوانییەى هەڵبژێردرای گەل دا سەپاند.

ژ.ت