هێزه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه ڕۆژی ٣١ی ئایار\١٠ی جۆزه‌ردان به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چه‌كی قورس چووبوونه نێو گوندی به‌رمیزه له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان-ی سه‌ر به قه‌زای سۆران-ی هه‌ولێر، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌لی باشوور و چالاكییه‌كانی گه‌ریلا، ناچار بوون له گونده‌كه بكێشنه‌وه.
هێزه‌كانی داگیركه‌ر له گردی سیرۆ و لێلیكان-ی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، درێژه به داگیركاریی خۆیان ده‌ده‌ن.
ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان ڕایگه‌یاند: «ئه‌ندامانی سوپای توركیا كه هاتبوونه گوندی به‌رمیزه، گونده‌كه‌یان چۆڵ كردبوو و كردبوویانه بڕیارگه‌ی خۆیان.»
چه‌له‌بی ده‌ستنیشانی كرد كه سوپای توركیای داگیركه‌ر داوای هاوكاری له گه‌لی به‌رمیزه كردووه، به‌ڵام گه‌ل داواكارییه‌كه‌یان ڕه‌ت كردۆته‌وه و سوپای توركیا له گونده‌كه كشاوه‌ته‌وه.
داگیركاریی توركیا به‌رده‌وامه
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژه‌ڵدارانی ده‌ڤه‌ره‌كه ڕایانگه‌یاند، سوپای توركیای داگیركه‌ر له گوندی به‌رمیزه كشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له گرده‌كانی كانی ڕه‌ش، گردی گوندی به‌رمیزه، گوبه‌ته، سیۆر و لێلیكان به‌رده‌وامه له داگیركاری.
ئاژه‌ڵدارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ستنیشانیان كرد كه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی گه‌ل و په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌هۆی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له دژی سه‌ربازانی توركیا، سوپای توركیای داگیركه‌ر ناچار بووه بكشێته‌وه. هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كرد، چالاكییه‌كانی گه‌ریلا بووه به وره‌یه‌كی به‌هێزی گه‌ل له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان.
s.m