سوپای تورکیا ١٥٠ زرێپۆشی لە سنوورەکانی هەرێم جێگرکردووە

سوپای داگیرکەری تورکیا لە دەوروبەری بارەگای سەربازیی ڕوبارۆک و موسەکای شەمزینان-ی سەربە جولەمێرگ، بە دەیان زرێپۆشی لەسەر سنوورەکانی باشوری کوردستان جێگرکرد.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن  سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستمان کەوتووە، شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک سوپای تورکیا ١٥٠ زرێپۆشی لە دەوروبەری بارەگای سەربازیی ڕوبارۆک و موسەکای شەمزینان-ی سەربە جولەمێرگ جێگرکردووە  .

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە لە بارەگا سەربازییەکانی ڕووبارۆک و موسەکای سەربە شەمزینانی جولەمێرگ ئەو زرێپۆشانە جێگرکراون و سوپای تورک بەنیازە ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی باشوری کوردستان بەرفراوانتربکاتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا خواکورک-یان بۆردمان کرد

ئێوارە دوێنێ کاتژمێر ٠٦:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئەرموش-ی سەربە خواکورک و قەندیلی بۆردوومانکرد، بەهۆی ئەو بۆردوومانانەوە ئاگر لە چیاکان کەوتەوە و تا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەردەوام بووە.

ک-ش