سەربازانى تورکیا ئاڵاکانى هەدەپەیان دڕاند!

سەربازانى تورکیا لە سلۆپیى شرنەخ هێرشیان کردە سەر بنکەى بانگەشەى هەڵبژاردنى هەدەپە و هەموو ئاڵاکانى هەدەپەیان دڕاند.

سەربازانى تورکیا لە سلۆپیى شرنەخ هێرشیان کردە سەر بنکەى بانگەشەى هەڵبژاردنى هەدەپە و هەموو ئاڵاکانى هەدەپەیان دڕاند.

بڕیاربوو لە چەند رۆژى داهاتوودا لە گەڕەکى جمهوریەتى شارۆچکەى سلۆپى لە شرنەخدا بنکەى بانگەشەى هەدەپە بۆ هەڵبژاردن بکرێتەوە، بەڵام سەربازانى تورکیا هێرشیان کردە سەر ئەو بینایە، کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنى هەدەپە ئامادەکرابوو و هەموو ئاڵاکانى هەدەپەیان لەو بنکەیەدا دڕاند.

هاوکات پۆلیسى تورکیا لە ناوچەى قۆسەری مێردین هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەى ئامادەکراوی بانگەشەى هەڵبژاردنى ژنانى هەدەپە و هەموو ئاڵاکانى ئەو بنکەیەیان لێکردووەتەوە.

ر.م