فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی سنووری ئاكرێ ده‌كه‌ن
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی سنووری ئاكرێ ده‌كه‌ن له ده‌ڤه‌ری بادینانی باشووری كوردستان.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی سنووری ئاكرێ ده‌كه‌ن له ده‌ڤه‌ری بادینانی باشووری كوردستان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه له سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌وه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه‌مێك پێش ئێستا بۆردومانی سنووری قه‌زای ئاكرێیان كردووه له پارێزگه‌ی دهۆكی باشووری كوردستان.
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ستنیشانیان كرد كه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی داگیركه‌ر ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٤:٠٠ ده‌ستیان به بۆردومانكردنی ناوچه‌ی باكرمان كردووه هه‌ر له‌و سنووره و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره به‌رده‌وامه.
شه‌وی ڕابردووش فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی قه‌ندیل و خواكوركیان كرد.
s.m