موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه، هۆكار و ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران و هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا و باكووری كوردستانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات - ANF هه‌ڵسه‌نگاند.
قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی كرد كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان به پێشنیاز و فه‌رمانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕۆژی ٢ی ئابی ١٩٩٩ شه‌ڕی وه‌ستاند. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: «هه‌تا حوزه‌یرانی ٢٠٠٤ واته بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ، له‌پێناو بونیادنانی بناغه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی سیاسی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ست به گفتوگۆی چاره‌سه‌ریی دیموكراتی و ئاشتیانه‌ی پرسی كورد بكات، ئێمه فیشه‌كێكیشمان نه‌ته‌قاند. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌نگاوی نه‌نا. ته‌نیا له سه‌رده‌می ئه‌جه‌وید-دا، قه‌ده‌غه له‌سه‌ر زمانی كوردی هه‌ڵگیرا.»
«به سیاسه‌تێكی شاراوه و دووڕوانه ویستیان بزووتنه‌وه‌كه‌مان له‌ناو ببه‌ن»
قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا چاوی له له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد بوو. گوتیشی: «ئامانجی به دیلگرتنی ڕێبه‌ره‌كه‌مان له ڕێگه‌ی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه بوو. له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ٢٠٠٢دا ئاكه‌په بوو به ده‌سه‌ڵاتدار. ئه‌وانیش به هه‌مان سیاسه‌تی نكۆڵی و له‌ناوبردن، درێژه‌یان به هه‌مان ڕێ و ڕێباز دا. به‌شێوه‌یه‌كی دووڕوانه و شاراوه‌تر به‌رده‌وامییان به‌م سیاسه‌ته دا.»
«گوتیان [كوردان برای ئێمه‌ن]، به‌ڵام هیچیان نه‌كرد. بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد له‌ناوببه‌ن، هه‌موو ڕێ و ڕێبازێكیان تاقیكرده‌وه. بۆ نموونه؛ ساڵی ٢٠٠٣ له قووبین گرووپێك هه‌ڤاڵی ئێمه‌یان شه‌هید كرد كه هه‌ڤاڵ ماهیر دێرسم پێشه‌نگیان بوو. هه‌روه‌ها ساڵی ٢٠٠٣ له چه‌ولیك ١٤ هه‌ڤاڵی ئێمه‌یان شه‌هید كرد كه هه‌ڤاڵ شه‌ڤگه‌ر پێشه‌نگیان بوو. له هه‌ر شوێنێك ده‌رفه‌تیان دۆزیه‌وه، یه‌كسه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانمان و هه‌وڵیاندا له‌ناویان ببه‌ن. به‌رده‌وامییان به سیاسه‌تی نكۆڵی، له‌ناوبردن و تواندنه‌وه دا. دواتریش هه‌ندێ كه‌سی نێو بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌یان به‌كارهێنا و ویستیان به ده‌ستی ئه‌وان بزووتنه‌وه‌كه‌مان له‌ناوببه‌ن. به‌م شێوه‌یه ویستیان ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبێنن.»
قه‌ره‌یلان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌م پیلانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئاشكرا بوو. له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌مین كۆنگره‌ی گه‌ل-دا، بڕیاری هه‌ڵمه‌تی ١ی حوزه‌یران درا و ئه‌م بڕیاره له‌و كاته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
«ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین، شه‌ڕی خۆپاراستنه»
موراد قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌هۆی سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ئه‌وان ناچارن خۆیان بپارێزن.
«ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین، شه‌ڕی خۆپاراستنه. ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ له‌ناوبردنی ئێمه و گه‌لی ئێمه جموجۆڵی ده‌كرد. بێگومان ئێمه خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژی، كولتووری و سیاسی ده‌پارێزین. ئه‌گه‌ر چه‌ك نه‌بوایه، له‌وانه‌یه ئێمه وه‌ك گه‌ل و بزووتنه‌وه كۆتاییمان پێهاتبا. هه‌ر بۆیه سرووشتیترین مافی ئێمه ئه‌وه‌یه له دژی ئه‌م هێرشه به‌رفره‌وانانه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك خۆمان بپارێزین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، به خۆشه‌ویستی، ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌مه‌وه. ئێمه هه‌میشه خاوه‌نداری له یادی ئه‌وان ده‌كه‌ین.»
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه موراد قه‌ره‌یلان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی راكێشایه سه‌ر باری نائاسایی له باكووری كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان كه بڕیاره له‌نێو ئه‌م بارودۆخه‌دا به‌ڕێوه‌بچن.
«باری نائاسایی له‌پێناو ده‌ستێوه‌ردان له ڕۆژئاوا و باشوور به‌رده‌وامه»
«به‌ر له هه‌ر شتێك ئێمه پارتێكی هه‌ڵبژاردن نین. ئێمه ده‌مانه‌وێت به هێز و تێكۆشانی گه‌ل به ئه‌نجام بگه‌ین. ئێمه هه‌تا ئێستا له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تێكۆشاوین، گه‌له‌كه‌مان ئێمه‌یان پاراست و به‌هێزیان كردین. ئه‌م تێكۆشانه له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕێی بۆ پێشكه‌وتنی جیاواز كرده‌وه. سه‌رچاوه‌ی تێكۆشانی ئێمه، بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه. له هه‌ڵبژاردندا ئێمه ناتوانین به ئه‌نجام بگه‌ین. به تێكۆشانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئێمه ده‌توانین خۆمان بگه‌یه‌نینه ئه‌نجام. زه‌مینه‌ی زۆر هه‌یه كه له لایه‌ن تێكۆشانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئافرێندراوه. یه‌كێك له‌م زه‌مینانه‌ش بواری سیاسه‌تی فه‌رمییه. با گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو دۆسته‌كانمان بزانن كه ئێمه ناتوانین به هه‌ڵبژاردن خۆمان بگه‌یه‌نینه ئه‌نجام، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مه‌یدان و سه‌نگه‌رێكی تێكۆشانه. له‌م مه‌یدانه‌ی تێكۆشاندا پێویسته هه‌موو كه‌س كار بكات و ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بێنێت. هه‌ڵبژاردن له‌نێو باری نائاساییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌م واقیعه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. قانوونی باری نائاسایی ته‌نیا له دژی گه‌لی كورده. بۆ ئه‌وه‌یه زه‌خت له گه‌لی باكووری كوردستان بكات و ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبێنێت. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان وه‌ربده‌ن، درێژه به باری نائاسایی ده‌ده‌ن.»
«باری نائاسایی ته‌نیا له دژی كوردانه»
قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند: باری نائاسایی ته‌نیا له دژی كوردانه و گوتی: «جگه له كوردان كێ هه‌یه؟ ئایا فه‌تحوڵا هه‌یه؟ هه‌موو كادیره‌كانی فه‌تحوڵا ده‌ستگیركران. بۆچی به‌رده‌وامی به قانوونی باری نائاسایی ده‌ده‌ن؟ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد ته‌سلیم بگرن. ٣ ساڵه له ئیمڕاڵی سیسته‌می ئه‌شكه‌نجه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ویستیان ڕێبه‌ر ئاپۆ ته‌سلیم بگرن، به‌ڵام له‌ده‌ستیان نه‌هات. هێرشه‌كانی له‌ناوبردن دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد، له مه‌یدانی سیاسه‌تیشدا گرتنی هاوسه‌رۆكی پارته‌كان، په‌رله‌مانتاران، ده‌ستگیركردنی شاره‌دار و هێرشی سه‌رتاسه‌ری له دژی گه‌لی كورد بۆ ئه‌وه كرا كه گه‌لی كورد له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خۆی بگه‌ڕێته‌وه. ویستیان ته‌سلیمیان بگرن، به‌ڵام له‌ده‌ستیان نه‌هات. به پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆژیا له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ریلاكانی كوردستان، به‌ڵام له هه‌ر هه‌رێمێكی ئێمه گه‌ریلا له هه‌موو كات به‌هێزتره.»
«ئاكه‌په و ده‌وڵه‌تی توركیا بڕیاریان داوه كه هه‌ده‌په به‌ندی هه‌ڵبژاردن تێنه‌په‌ڕێنێت»
موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌تی توركیا ئاینده‌ی خۆیان به له‌ناوبردنی گه‌لی كورده‌وه گرێداوه.
«ده‌ڵێن: [ئه‌گه‌ر كورد سه‌ركه‌ون، ئێمه شكست دێنین]. ئاكه‌په و ده‌وڵه‌تی توركیا بڕیاریانداوه كه هه‌ده‌په له‌ژێر به‌ندی هه‌ڵبژاردندا بهێڵنه‌وه. ده‌مه‌وێت ئه‌مه ده‌ستنیشان بكه‌م؛ ئه‌مه بڕیارێكه. هه‌رچه‌نده له ده‌ره‌وه، له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و زۆر هێزی دیكه‌وه ڕه‌خنه گیران و ده‌ستنیشان كرا كه نابێت هه‌ڵبژاردن له‌نێو باری نائاساییدا بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان بڕیاری هه‌ڵبژاردنیان دا. سه‌ره‌تا ده‌یانه‌وێت كۆتایی به كوردان بێنن له توركیا، دواتریش له عێراق و سووریا كوردان نه‌هێڵن. له‌وانه‌یه هه‌ندێك كورد ئێستا باش تێنه‌گه‌ن، یانیش خۆیان وا پیشان ده‌ده‌ن كه تێناگه‌ن. ئاكه‌په و مه‌هه‌په ستراتیژی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داناوه. ده‌یانه‌وێت كه هه‌ده‌په له‌ژێر به‌ندی هه‌ڵبژاردندا بهێڵنه‌وه.»
«هه‌موو شتێك به دڵی ئه‌وان نابێت»
قه‌ره‌یلان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌موو شتێك به دڵی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌ناچێت و گوتی: «ئێستا له‌نێو خۆیاندا ڕێككه‌وتنیان كردووه. له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په هاوپه‌یمانه‌تیی جمهوور (كۆمار)یان پێكهێنا. ئه‌وانه‌ی له مه‌هه‌په جیابوونه‌وه و پارتێكی دیكه‌یان دامه‌زراند، له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتێكی دیكه هاوپه‌یمانه‌تی میلله‌تیان پێكهێنا. هه‌ردوو هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌ش ڕاستڕه‌ون. هه‌ده‌په به‌ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تیی به‌ره‌ی دیموكراتی ده‌كات. ئاینده‌ی ئه‌و گرووپانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌م ماونه‌ته‌وه، له‌نێو هه‌ده‌په دایه. ئێستا هه‌ده‌په له‌پێناو دیموكراتی وه‌ك ئالته‌رناتیڤێك تێده‌كۆشێت. زیهنیه‌تی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كانی دیكه تاكڕه‌و یان شۆڤێنییه. ده‌رباره‌ی ماف و ئازادییه‌كان سیاسه‌تی خۆیان نییه.»
«له دژی هه‌موو هێرش و فرتوفێڵی ئه‌و هێزانه، هه‌ده‌په ده‌توانێت له پێشبینییه‌كانیش زیاتر ده‌نگ بێنێت. پێویسته هه‌موو خه‌باتكارانی هه‌ده‌په، گه‌لی كورد، بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی توركیا، ئه‌رمه‌نی، سوریانی، عه‌له‌وی، هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌م بزانن كه ئه‌م كاره ئاسان نییه. پێویسته بزانن كه بڕیاری فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌وه‌یه كه هه‌ده‌په له‌ژێر به‌ندی هه‌ڵبژاردندا بهێڵێته‌وه. به‌م تێگه‌یشتنه‌وه پێویسته هه‌موو كه‌س كار بكات. ده‌بێ كارێكی وه‌ها بكرێت كه سه‌د - دوو سه‌د هه‌زار ده‌نگیش بدزن، كاریگه‌ری نه‌بێت.»
«پێویسته كه‌س بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی نه‌كاته‌وه و له دژی سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی ده‌وڵه‌تی توركیا بوه‌ستنه‌وه»
موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ده‌ستنیشانی كرد ڕژێمی ئاكه‌په و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ده‌په هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆیان به‌كاردێنن.
«گۆڕینی شوێنی سندووقه‌كان، دانانی سندووق له سه‌ربازگه‌كان، یه‌كخستنی سندووقه‌كان به دڵی خۆیان...پێویسته گه‌له‌كه‌مان به‌مانه بزانێت و خۆی سست نه‌كات. هه‌ر كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت ئه‌م سیسته‌مه تاكڕه‌و و دیكتاتۆره بگۆڕێت، گرینگه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جموجۆڵ بكات. له ڕاستیدا له توركیا ئاتمۆسفێرێكی گۆڕانكاری ڕووی داوه. هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان له دژی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ژێر چه‌ترێك كۆبوونه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ده‌په‌یان خۆشده‌وێت یان خۆشیان ناوێت، پێویسته بزانن ئاكه‌په به هێرش و شه‌ڕ له دژی گه‌لی كورد له‌سه‌ر پێیه. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌م سیاسه‌ته بگیرێت، پێویسته پشتگیریی هه‌ده‌په بكرێت. پێویسته كه‌س بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی نه‌كاته‌وه و له دژی سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا یه‌كێتیی خۆی به‌بنه‌ما بگرێت. پێویسته نه‌بێته كێشه كه كێ كاندید كراوه و كێ كاندید نه‌كراوه. سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردندا ده‌رگه‌ی به‌هه‌شت ناكاته‌وه، به‌ڵام له توركیا ڕێ له به‌رده‌م ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌یه‌كی نوێی دیموكراتی ده‌كاته‌وه. گرینگه هه‌موو كه‌س ئه‌مه بزانێت.»
s.m