دووران كاڵكان ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه له وتووێژێكدا ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستپێكی سوپای توركیا له ئایاری ١٩٨٣ ده‌كات و ده‌ڵێت: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌هۆی ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ریلا و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ قاچاخچییه‌كان ئه‌نجامدرا.
كاڵكان ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌مه بكات، ویستی په‌ده‌كه له‌سه‌ر سنوور هه‌بێت و وا بكات كه سه‌ربازانی توركیا به‌ته‌واوی باڵاده‌ست بن به‌سه‌ر سنووردا. هه‌ر بۆیه هێرشی ده‌ستپێك له دۆڵی كۆماتا، چه‌می خابوور، له یه‌كماڵ-ه‌وه هه‌تا هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می خابوور-ی باكووری دۆڵی زه‌ندوورا ئه‌نجامدرا.
«له هه‌رێمێكی ده‌ستنیشانكراو جموجۆڵیان كرد و هاتن هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه بنكه‌مان لێ داده‌مه‌زراند. ئێمه له‌وێ ڕۆیشتبووین، به‌ڵام له كاتی ئۆپه‌راسیۆندا هه‌ڤاڵانی ئێمه له مه‌یدانه‌كه بوون. هه‌روه‌ها نزیك نه‌بوونه‌وه له هێزه‌كانی په‌ده‌كه له‌سه‌ر سنوور. ئۆپه‌راسیۆن به‌ته‌واوی نه‌گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ی لێ بوون. ئه‌وه‌نده‌ی له ڕاگه‌یاندندا بڵاوكرایه‌وه، به ڕووبه‌ری ٥ كم سنووریان تێپه‌ڕاندبوو. بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بوو و دواتر كشابوونه‌وه.»
كاڵكان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه به‌م ئۆپه‌راسیۆنه ویستیان بنكه‌كانی په‌ده‌كه (پارتی دیموكراتی كوردستان) له‌سه‌ر سنوور هه‌بن، كۆنتڕۆڵی سنوور بخه‌نه ده‌ستی سه‌ربازانی توركیا و به‌م شێوه‌یه نه‌هێڵن كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌ربازی باكوور بن. گوتیشی: هێرشێكی لۆكاڵ بوو، له هه‌رێمێكی ته‌نگ بوو؛ له گوندی یه‌كماڵ هه‌تا ڕۆژهه‌ڵاتی دۆڵی خابوور.
هه‌رێمه‌ڕزگاركراوه‌كانی گه‌ریلا
دووران كاڵكان ده‌ستنیشانی كرد كه ئۆپه‌راسیۆن و هێرشه‌كانی داگیركاری له ساڵانی ١٩٨٠دا به‌شێوه‌ی هاتن و گه‌ڕانه‌وه له‌سه‌ر سنوور بوو.
«له ڕاستیدا بۆ ڕێگریكردن له جموجۆڵی گه‌ریلا بوو. له ساڵانی ١٩٩٠دا ئه‌م دۆخه گۆڕا. ساڵانی ٨٠ تیمه‌كانی گه‌ریلا ده‌سته به ده‌سته له سنووره‌وه تێده‌په‌ڕین. به‌ڵام ده‌ستپێكی سالانی ١٩٩٠، گه‌ریلا له دیوی باشوور، له حه‌فتانین هه‌تا خواكورك بنكه‌ی دامه‌زراند، بڕیارگه‌ی دروستكرد و لێی جێگیر بوو. ئه‌و شوێنه‌ی كرده خه‌باتگه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هه‌وڵی دا بۆتان - بادینان بكاته هه‌رێمی ڕزگاركراو.»
كاڵكان هێمای بۆ ئه‌وه كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، بارودۆخێكی جیاواز هاتۆته ئاراوه و له چالاكیی تاكتیكیی ڕۆژانه واوه‌تر، ئیدی بناغه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵمه‌تی ستراتیژیی گه‌ریلا ئافرێنرا.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌كه‌كه دووران كاڵكان به‌بیری خسته‌وه كه فه‌رمانداره‌تیی گشتیی سوپای توركیا ئه‌و كاته ئه‌م جێگیربوونه و باره‌گاكانی گه‌ریلای وه‌ك بارودۆخێكی ستراتیژیی هه‌ڵسه‌نگاند.
«چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له باكوور كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م جێگیربوونه كران، به هه‌نگاوی ستراتیژییان ناوبرد. بۆ نموونه؛ كاتێك لێكۆڵینه‌وه له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی دۆغان گوره‌ش بكرێت، ئه‌مه به ئاسانی ده‌بینرێت. هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر سه‌ربازگه‌كانی شه‌مزینان، چه‌لێ، قلا‌بان و شرناخی، له چوارچێوه‌ی هێرشی ستراتیژیدا هه‌ڵسه‌نگاند. له ساڵانی ٩١-٩٢ له دژی سه‌ربازگه‌كانی ئه‌م هه‌رێمانه هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و چالاكیی به‌رفره‌وان ئه‌نجامدران. هه‌ندێك سه‌ربازگه به‌ته‌واوی تێكدران و كه‌وتنه ده‌ستی گه‌ریلا. چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ساڵی ٩١ له دژی سه‌ربازگه‌كان، زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون.»
دووران كاڵكان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه فه‌رمانداره‌تیی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بناغه‌ی ستراتیژیی هێرشه‌كان نه‌هێڵێت، پلانی ئۆپه‌راسیۆنی هێرشی ستراتیژیی دژه‌شۆڕشگێڕی دانا.
ده‌وڵه‌تی توركیا له به‌رانبه‌ر هێرشی سه‌ر گه‌ریلا، دانی به حكوومه‌تی باشوور دانا
كاڵكان ده‌ستنیشانی كرد كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، له تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٢ به‌دواوه، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنی توركیا-ئه‌مه‌ریكا-په‌ده‌كه-یه‌نه‌كه ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وانی داگیركاری ده‌ستپێكرد و گوتی: له مێژووی په‌كه‌كه‌دا ناوی «شه‌ڕی باشوور»ی لێ نراوه. به‌تایبه‌تی له لای خواكورك، حه‌فتانین و زاپ، له باشوور هێزه‌كانی په‌ده‌كه و له باكووریش هێزه‌كانی توركیا به‌هاوبه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارگه‌كانی گه‌ریلا له‌ناوببه‌ن، ده‌ستیان به هێرشێكی ستراتیژی كرد. حكوومه‌تی باشوور كوردستان دامه‌زرا، بۆ ئه‌وه‌ی له باشووره‌وه پشتگیریی ئه‌م هێرشه بكرێت. ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دانی به‌و حكوومه‌ته‌دا نا. ئێستا ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت «قبووڵكردنی ئه‌مه، هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی بوو». به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌و كاته هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی له دژی گه‌ریلا نه‌دۆزیبوویه‌وه.
«ده‌وڵه‌تی توركیا له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ كوردان دانی به حكوومه‌تی هه‌ولێردا نه‌ناوه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه دانی پێدا كه بتوانێك په‌كه‌كه تێكبشكێنێت و هێرشی ستراتیژی بكات. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سوود له هێزه‌كانی په‌ده‌كه (پارتی دیموكراتی كوردستان) و یه‌نه‌كه (یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان) وه‌ربگرێت و به‌شدارییان پێبكات له هێرشی سه‌ربازی، ئه‌مه‌ی كرد.»
دووران كاڵكان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕووینه‌دابوایه و هێزه‌كانی په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه به‌شدارییان له هێرشه‌سه‌ربازییه‌كاندا نه‌كردبا، ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌یده‌توانی له هێرشه‌سه‌ربازییه‌كاندا كاریگه‌ری هه‌بێت.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری په‌كه‌كه دووران كاڵكان سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر ڕۆڵی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌م هێرشانه‌دا و گوتی: ئه‌م هێرشه به پێشه‌نگایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدرا. ئه‌و لایه‌نه‌ی كه كۆماری توركیا و هێزه‌كانی په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه‌ی له ئاستی ڕێككه‌وتندا له دژی په‌كه‌كه گه‌یانده یه‌ك، له توركیا زیاتر ئه‌مه‌ریكا بوو. له بارودۆخێكی وه‌ها دا، ئۆپه‌راسیۆنی «چه‌كیچ گوچ» كه ساڵی ١٩٩١ ڕێكخرا، جێبه‌جێ كرا.
ئۆپه‌راسیۆنی «چه‌كیچ گوچ» و ئه‌و په‌یمانانه‌ی مۆركران
كاڵكان ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا كه له دوای ساڵی ١٩٩١ له دژی باشووری كوردستان ئه‌نجامدران، له چوارچێوه‌ی بڕیار و پلانسازی ئۆپه‌راسیۆنی «چه‌كیچ گوچ» به‌ڕێوه‌چوون. گوتیشی: ئه‌مه به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بوو. له پشت ئه‌مه‌وه بڕیاری ئه‌مه‌ریكا هه‌یه. له دوای ئۆپه‌راسیۆنی «چه‌كیچ گوچ» نه‌یهێشت هێزه‌كانی سه‌دام بگه‌نه باكووری خاڵی ٣٦، په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه‌یان هێنایه باشووری كوردستان. ڕێككه‌وتن. حكوومه‌تی هه‌ولێر به‌م دڵنیاییه دامه‌زرا. ئه‌گه‌ر دڵنیاییه‌كی به‌م شێوه‌یه نه‌بوویا، نه‌ده‌توانرا حكوومه‌تێكی وه‌ها دابمه‌زرێنرێت. په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه نه‌یانده‌توانی هه‌نگاوێكی وه‌ها بنێن. حكوومه‌تی ناوبراو له‌سه‌ر بنه‌مای ئۆپه‌راسیۆنی «چه‌كیچ گوچ» دامه‌زرا.
«به‌م شێوه‌یه له هه‌ولێر حكوومه‌ت دامه‌زرا، هه‌ڵبژاردنیان به په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه كرد، ئه‌وانیان كرده حكوومڕان. هه‌ر وه‌ك چۆن ڕێگه به سوپای توركیا درا كه له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هێرش بكات، فه‌رمانیش به په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه درا كه په‌یوه‌ندی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سوپای توركیا بكه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ڕێككه‌وتن. ده‌وڵه‌تی توركیا دانی به حكوومه‌تی هه‌ولێردا نا، حكوومه‌تی هه‌ولێریش ڕازی بوو كه له دژی په‌كه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه پشتگیریی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بكات.»
جێگیربوونی هێزه‌كانی سوپای توركیا له باشووری كوردستان
دووران كاڵكان ده‌ستنیشانی كرد كه تاكه‌ئامانجی ئه‌م په‌یوه‌ندی و ڕێككه‌وتنه سیاسی-سه‌ربازییه ئه‌وه بوو كه نه‌هێڵن په‌كه‌كه بچێته باشووری كوردستان. گوتیشی: ده‌وڵه‌تی توركیا له ساڵی ١٩٩١ به‌دواوه به‌و مافه‌ی كه «ئۆپه‌راسیۆنی چه‌كیچ گوچ» پێیدا، به دڵ و هێزی خۆی له باشووری كوردستان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد و زیاتر خۆی خزانده نێو خاكی باشووری كوردستان.
كاڵكان ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌یان بۆ له‌ناوبردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌ستپێكرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتوو بن، ئینجا ده‌ستیان به جێگیربوون له باشوور كرد.
«به‌م شێوه‌یه پڕۆسه‌ی داگیركردنی باشووری كوردستان هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ستیپێكرد. له بارودۆخێكی وه‌هادا ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفره‌وانه كه ئێمه پێی ده‌ڵێین [شه‌ڕی باشوور] له تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٢ ده‌ستیپێكرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له چوارچێوه‌ی پلانسازیی ناتۆ-دا به‌ڕێوه‌چوو. له ڕاستیدا، داگیركردنی باشووری كوردستان ئه‌و كاته ده‌ستیپێكرد. سوپای توركیا كشایه‌وه، به‌ڵام هێزه هه‌واڵگرییه‌كان و هێزه‌تایبه‌ته‌كانی خۆی له هه‌رێمه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی په‌ده‌كه هێشته‌وه.»
له درێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌یدا دووران كاڵكان ده‌ستنیشانی كرد كه له دوای ئۆپه‌راسیۆنی ١٩٩٥، له ئۆپه‌راسیۆنی ساڵی ١٩٩٧دا تانكه‌كانی توركیا چوونه هه‌موو شاره‌كانی بادینان.
«هه‌تا دیانا (سۆران) چوون، گه‌یشتنه هه‌ولێر، له‌وێش تانكه‌كانی خۆیان برده قه‌سرێ و حاجی ئۆمه‌ران. ئه‌و تانكانه‌ی كه ساڵی ١٩٩٢ ته‌نیا چوونه نێو حه‌فتانین، ساڵی ١٩٩٧ تا هه‌ولێر، دیانا و هه‌موو هه‌رێمه‌كانی باشووری كوردستان چوون. چه‌ندین مانگ له شارۆچكه‌كانی كوردستان جێگیر بوون، پشكنینی ڕێگه‌یان خسته ژێر ده‌ستی خۆیان. له‌به‌رئه‌وه ئێستا له زۆر شار یه‌كینه‌ی تانكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ن. نه‌ك ته‌نیا له بامه‌ڕنێ، له شیلادزێ، سوودی و ئامێدی-ش هه‌ن. له زۆر شوێنی دهۆك و زاخۆ یه‌كینه‌ی تانك و تۆپه‌كانی ئه‌وان هه‌ن.»
سبه‌ینێ درێژه‌ی ده‌بێت....
s.m