هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه، ده‌رباره‌ی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان ڕۆژی چالاكیی سه‌رتاسه‌ریی دژ به داگیركاریی عه‌فرین كه بڕیاره له چه‌ندین وه‌ڵاتی جیهان چالاكی جۆراوجۆر سازبكرێن، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه:
«٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان وه‌ك ڕۆژی جیهانی دژی داگیركاریی سه‌ر عه‌فرین، له ته‌واوی جیهان به‌تایبه‌تی كوردان ده‌ڕژێنه مه‌یدانه‌كان. ئیدانه‌ی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په دژ به كوردان و گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ داگیركردنی عه‌فرین نه‌ك ته‌نیا دوژمنیایه‌تییان له دژی كوردان پیشاندا، بوون به هه‌ڕه‌شه بۆ هه‌موو گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. له‌م ڕووه‌وه وه‌ستانه‌وه له دژی داگیركردنی عه‌فرین، به واتای وه‌ستانه‌وه‌یه له به‌رانبه‌ر ئه‌و فاشیزمه‌ی كه دژی هه‌موو گه‌لان و مرۆڤایه‌تییه.
له بارودۆخی ئێستادا گه‌لی عه‌فرین له واری خۆی كه وه‌ك به‌هه‌شت جوانه، به هه‌موو لایه‌كدا بڵاوبووه‌ته‌وه. گه‌لی عه‌فرین هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌رمه‌نیی ساڵی ١٩١٥ له واری خۆیان ده‌ركراون، كۆچبه‌ر بوون. دیمۆگرافیای عه‌فرین گۆڕاوه. وه‌ك ئه‌رمه‌نییه‌كان، سه‌ره‌تا كوردان كه‌م ده‌كه‌ن، دواتر به‌ته‌واوی له‌ناویان ده‌به‌ن. ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی كوردان كه له عه‌فرین ماون قڕده‌كرێن. ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی ئه‌رمه‌نی، سریانی، لاز و چه‌ركه‌زه‌كان، كوردانیش به‌ته‌واوی له‌ناوببات. ئه‌م سیاسه‌ته له پلانی «چاكسازیی ڕۆژهه‌ڵاتی» به‌دواوه له‌سه‌ر كوردان جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌مه له‌گه‌ڵ داگیركردنی عه‌فرین گه‌یشته ئاستێكی نوێ. لێدوانه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه گوتیان له دوای داگیركردنی عه‌فرین، ڕوو له منبج، كۆبانێ، گرێ سپی، سه‌رێكانی و قامیشلۆ ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی ڕوونتر ئه‌م كاراكته‌ره قڕكه‌ره ده‌ناسێنێت.
داگیركاریی عه‌فرین پیشانی دا كه پێویسته كاراكته‌ری قڕكه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیا بوه‌ستێنرێت. ئه‌م دۆخه بۆ ٢٦ی ئایار كه له دژی داگیركاریی عه‌فرین ده‌ڕژێنه مه‌یدانه‌كان، گرینگییه‌كه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته هه‌موو گه‌لانی جیهان به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد به‌شداری چالاكییه‌كانی ئیدانه‌كردن بكه‌ن. ١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤ ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ هه‌ر وه‌ك چۆن گه‌ل ڕژایه مه‌یدانه‌كان و داگیركاریی كۆبانێی له‌ناوبرد و ڕۆڵێكی گرنگی گێڕا، پێویسته ٢٦ی ئایار-یش ڕۆژی عه‌فرین دژ به داگیركاری، ڕۆڵ بگێڕدرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌نگاوێكی گرینگ. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌فرینییانه‌ی كه ناچار بوون له‌سه‌ر خاكی خۆیان كۆچبه‌ر ببن، بۆ سه‌ر خاكی خۆیان، ڕۆڵێكی گرینگ ده‌بێت. ئێستا له شه‌هبا ١٢٥ هه‌زار عه‌فرینی چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ سه‌ر خاكی خۆیان. له‌وه‌ش زیاتر، ژماره‌یه‌كی زۆریش بۆ هه‌رێمه‌كانی سووریا و ڕۆژئاوا كۆچبه‌ر بوون.
بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به داگیركاریی عه‌فرین بهێنرێت و له دژی ئه‌م داگیركارییه بوه‌ستنه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌فرین له ڕۆژه‌ڤدا بهێڵدرێته‌وه. له عه‌فرین كه ئێستا به‌رخۆدانی گه‌ریلایی به‌رده‌وامه، بۆ وه‌رچه‌رخانی به‌رخۆدانی گه‌لانی سووریا و به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد زۆر گرینگه. ئه‌گه‌ر له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا، به‌ره‌ی به‌رخۆدانی گه‌لان پێشبخرێت، عه‌فرین له داگیركاری ڕزگار ده‌كرێت و فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په شكستدێنێت. به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له به‌رده‌م به‌دیموكراتیكردنی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین لاده‌برێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له ڕۆژی «دژی داگیركاریی عه‌فرین»دا، هه‌موو كوردستانی و دۆستانیان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كردستان و جیهان بڕژێنه مه‌یدانه‌كان. ئێمه داوای گه‌شكردنی تێكۆشان له دژی داگیركاریی عه‌فرین ده‌كه‌ین.»
s.m