كۆنفڕانسی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له سلێمانی ده‌ستیپێكرد
كۆنفڕانسی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له شاری سلێمانیی باشووری كوردستان ده‌ستیپێكرد. له كۆنفڕانسه‌كه‌دا باس له كێشه‌كانی لاوان و ڕێ و ڕێبازه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كرێت.
كۆنفڕانسی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له شاری سلێمانیی باشووری كوردستان ده‌ستیپێكرد. له كۆنفڕانسه‌كه‌دا باس له كێشه‌كانی لاوان و ڕێ و ڕێبازه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كرێت.
كۆنفڕانسی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٠ له هۆڵی ته‌واری شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد. كۆنفڕانسه‌كه به درووشمی «كێشه‌كانی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و رێگه‌چاره‌ی دیموكراتیانه» به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ٣٠ پارت و ڕێكخستنی كوردستان، عێراق، سووریا، توركیا و ئێران بانگهێشتكراون. ٣٠٠ ئه‌ندام و زیاتر له ١٠٠ میوان به‌شدارن.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی لاوان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان، ٢ پانێل ساز ده‌كرێن و كورته‌فیلمێكیش ده‌رباره‌ی خۆڕێكخستنی لاوان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پیشان ده‌درێت.
به‌رنامه‌كانی كۆنفڕانسه‌كه به زمانی كوردی (سۆرانی، كورمانجی، كرمانجكی)، عه‌ره‌بی و توركی پێشكه‌ش ده‌كرێن و تا كاتژمێر ١٨ كۆنفڕانس به‌رده‌وام ده‌بێت.
s.m