هێزه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٣١ی ئایار\١٠ی جۆزه‌ردان به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چه‌كی قورس چوونه نێو گوندی به‌رمیزه له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان-ی سه‌ر به قه‌زای سۆران-ی هه‌ولێر، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌لی باشوور و چالاكییه‌كانی گه‌ریلا، ناچار بوون دواتر له گونده‌كه بكشێنه‌وه.
ماكینه‌ی مێدیای توركیای داگیركه‌ر هه‌ر له ڕۆژی یه‌كه‌می چوونی سوپای توركیا بۆ گونده‌كه ده‌ستی به پڕوپاگه‌نده كرد و وه‌هایان پیشاندا كه خه‌ڵكی گونده‌كه پێشوازی لێ كردوون و ئه‌وانیش هاوكارییان به‌سه‌ردا دابه‌ش كردوون. به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه پێشوازی لێ نه‌كردوون، به‌ڵكو له لایه‌ن كه‌سانی دیكه ڕێنوێنییان كراوه و پێشوازییان لێ كراوه.
«خه‌ڵكی گونده‌كه ڕه‌تیان كردۆته‌وه هاوكاری سوپای توركیا بكه‌ن»
چوونی ئه‌و هێزانه بۆ گونده‌كه، ناڕه‌زایه‌تیی توندی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕای گشتیی كوردستاندا به‌دوای خۆیدا هێنا. سه‌رچاوه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه خه‌ڵكی گونده‌كه بوونی هێزه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ریان له گونده‌كه ڕه‌تكردۆته‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له دیمه‌نه‌كانیشدا له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی سوپای توركیا بینراون و به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك سفره نانیان خواردووه، زۆربه‌یان كاربه‌ده‌ستانی حكوومی و حیزبی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه)ن.
قائیمقامی مێرگه‌سوور له‌سه‌ر سفره‌ی داگیركه‌ر!
هه‌ر به گه‌یشتنی هێزه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆ گوندی به‌رمیزه، هێزه‌كانی داگیركه‌ر ئێواره‌خوانێكیان له مزگه‌وتی گونده‌كه سازكرد. به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه بڵاوبوونه‌ته‌وه، كاربه‌ده‌ستانی حكوومی و حیزبی په‌ده‌كه له‌سه‌ر سفره‌ی هێزه‌كانی داگیركه‌ر دانیشتوون.
له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ریه‌كه له غه‌فوور ئه‌حمه‌د قائیمقامی مێرگه‌سوور، ئه‌رشه‌د شێخ حسێن محه‌مه‌د ڕه‌شید لۆلانی كادیری په‌ده‌كه له ده‌ڤه‌ره‌كه، چه‌ندین كادیر و ئه‌ندامی ئه‌و پارته و ده‌زگه‌ی پاراستنی په‌ده‌كه، ڕێنوێنی سوپای توركیای داگیركه‌ریان كردووه بۆ گونده‌كه و هه‌ر ئه‌وانیش پێشوازییان لێ كردوون.
زانكۆی جیهان په‌روه‌رده‌ی كردووه!
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات، پێشتریش له ده‌ڤه‌ری بارزان ئه‌و قائیمقامه‌ی په‌ده‌كه پێشوازی له سوپای توركیا كردووه و سه‌نگه‌ره‌كانی داگیركه‌ری به‌سه‌ركردۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌رشه‌د شێخ حسێن محه‌مه‌د ڕه‌شید لۆلانی كه له لایه‌ن په‌ده‌كه كاندید كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ خزمه‌نزیكه‌كانی خۆی هاوكاریی داگیركه‌ران ده‌كه‌ن له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان.
ئه‌و كه‌سه پێشتر زانكۆی جیهانی ته‌واو كردووه كه زانكۆیه‌كی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیایه له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له توركیا ژیاوه و له داموده‌زگه‌كانی سه‌ر به جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن و ده‌وڵه‌تی تورك كاری كردووه. ئێستاش هاوكاری میتی توركیا و هێزه‌كانی داگیركه‌ری توركیا ده‌كات بۆ داگیركردنی هه‌رێمی برادۆست له باشووری كوردستان.
هاوكات له‌و دیمه‌نانه‌ی كه له مێدیاكانی توركیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڕوونی ده‌بینرێت كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر به‌به‌رچاوی پێشمه‌رگه‌كانی په‌ده‌كه له‌نێو گوندی به‌رمیزه ده‌سوڕێنه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌ده‌كه هاتوونه‌ته ده‌ڤه‌ره‌كه. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی په‌ده‌كه دابووه.
دوێنێ ئاژه‌ڵدارانی ده‌ڤه‌ره‌كه به ئاژانسی هه‌واڵی فوراتیان ڕاگه‌یاندبوو كه دانیشتوانی گونده‌كه داواكاری هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ریان ڕه‌ت كردۆته‌وه بۆ هاوكاری كردنیان.
هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی داگیركه‌ر به دانیشتوانی گونده‌كه‌یان گوتووه كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له گونده‌كه ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام دواتر به‌هۆی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمی برادۆست، هه‌وڵی په‌رله‌مانتارانی هه‌رێمی كوردستان و ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه، ئه‌و هێزانه له گونده‌كه كشاونه‌ته‌وه.
s.m